کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به دوو ساڵ 70 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چوونه‌ته ماڵی خوا
زیاتر لە 115 ملیۆن دۆلاریان خەرج کردوە
K24- هه‌ولێر
لە دووساڵی ڕابردوودا نزیکەی 70 ھەزار کەس فەریزەی حەج و عومرەیان لە ھەرێمی کوردستان بەجێ ھێناوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15.9.2015) مەریوان نەقشبەندی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینيی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (K24)ی ڕاگه‌یاند كه سەرەڕای گرفتی قووڵی دارایی و نەبوونی مووچە و ڕاوەستانی بازاڕ، 70 ھەزار کەس لەھەرێمی کوردستان فەریزەی حەج و عومرەیان بەجێ ھێناوە و زیاتر لە 115 ملیۆن دۆلاریان خەرج کردوە.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رەخنەی توندی لە وڵاتی سعوودیە گرت بەوەی کە ساڵ بەساڵ قوربانیانی سەفەرەکانی حەج و عومرە زیاتر دەبێت بە بێ ئەوەی ھیچ قەره‌بوویه‌كی زیانلێکراوان بکەنەوە و گوتیشی: "تەنیا لە 20 ساڵی ڕابردودا زیاتر لە 6 هه‌زار حاجیی و عومره‌كاری وڵاتان بە جه‌ندان رووداوی جیاجیا گیانیان لەدەست داوە، بەم دوایەش کەوتنەخوارەوەی ئاسنێک گەورە گیان لەدەستدانی ٣٠٠ کەسی لێ کەوتەوە.
سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی كورد له‌و قوربانییانه مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی گوتی: "له ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌دا، 400 حاجی و عومرەکاری ھەرێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست داوه".
ساڵانانه موسڵمانانی جیهان بۆ جێبه‌جێكردنی "حه‌ج" كه یه‌كێكه له ئه‌ركه ئایینییه‌كان له ئیسلامدا، له مانگێكی دیاریكراو (زولحه‌ججه) ده‌چنه وڵاتی سعوودیه، ئه‌مه جگه له "عومره" كه ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی په‌رستشێكی دیكه‌ی ئیسلامه، ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ست نییه به هیچ كاتێكه‌وه، به‌ڵام موسڵمانان زیاتر له مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ڕۆن. سعودیە تەنیا لە ساڵی پاردا 80 ملیار دۆلار داھاتی لە پرۆسەی حەج و عومرە دا هه‌بووه.