کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زیاتر له 12 ملیار دینار بۆ چاپكردنی كتێبی پڕۆگرامی خوێندن خه‌رج كراوه
بۆ ئەمساڵ له هه‌رێمی كوردستان بەبڕی 12 ملیار و 500ملیۆن دینار کتێب چاپ کراوە.
K24- هه‌ولێر
بۆ ئەمساڵ له هه‌رێمی كوردستان بەبڕی 12 ملیار و 500ملیۆن دینار کتێب چاپ کراوە.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەوتارێکدا کە بە بۆنەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشکەشی کرد، رایگەیاند "ئەمڕۆ 15.9.2015بەئامادەبوونی یەک ملیۆن و 700 ھەزار خوێندکار و قوتابی، ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێ کرد و دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە". گوتیشی "جگە لەوەی زیاتر لە٥٠ ھەزار خوێندکاری نوێ لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتییەوە داخڵی پرۆسەی خوێندن دەبن.
پشتیوان سادق هه‌روه‌ها گوتی: "بایی 12 ملیار و 500 ملیۆن دینار کتێبی پڕۆگرامی خوێندنی قوتابیان چاپ کردووە".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15.9.2015) به فه‌رمی له هه‌موو قوتابخانه و خوێندنگه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای قوتابخانه‌كان كرانه‌وه، به‌ڵام زۆرێك له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به‌و واده‌یه و بڕیاره له 23ی ئه‌م مانگه ده‌رگای خوێندنگه‌كانیان بكه‌نه‌وه.