کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئاگركهوتنهوهكهی كالیفۆڕنیا 23 ههزار كهسی دهربهدهر كردووه
بەھۆی بەردەوامبوونی ئاگركەوتنەوە لە ئەمەریكا ھەزاران كەس ماڵەكانیان چۆڵ دەكەن
K24- ههولێر
بەھۆی بەردەوامبوونی ئاگركەوتنەوە لە ئەمەریكا ھەزاران كەس ماڵەكانیان چۆڵ دەكەن
جێری براون، فەرمانڕەوای ویلایەتی كالیفۆرنیا، باری لەناكاوی لە ویلایەتەكەی ڕاگەیاند ئهمهش بەھۆی ئاگركەوتنەوە لە چەند شوێنێكی ویلایەتەكە، كه نزیكی 400 خانوو سووتاون و 23 ھەزار كەسیش دەربەدەر بوون.
ئاگرەكە لە شەمەی ڕابردووەوە دەستی پێكرد و لە ھەندێك شوێندا بەرزییەكەی دەگاتە 200 پێ و تا ئێستە لە چەند شوێنێك بەردەوامە. ڕووبەری سوتاوی ویلایەتەكەش دەگاتە 16 ھەزار ھێكتار.
دانیال بێرلانت قسەكەری بەرێوەبەرایەتیی پاراستنی دارستان لەمبارەیەوە گوتی، تەنیا لە تەمووزدا 212 ملیۆن دۆلار لە كوژاندنەوەی ئاگر لە ویلایەتی كالیفۆرنیا خەرج كراوە.