کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كەسێكی دیكە بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە سیرالیۆن گیانی لەدەست دەدا
كچێكی 16 ساڵیی توشبوو بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە شاری ماكێنی گیانی لەدەست دا، ئەوەش لە كاتێكدایە وەزارەتی تەندرستی وڵاتەكە پێی
K24- ههولێر
كچێكی 16 ساڵیی توشبوو بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە شاری ماكێنی گیانی لەدەست دا، ئەوەش لە كاتێكدایە وەزارەتی تەندرستی وڵاتەكە پێی وابوو سیرالیۆن لە ڤایرۆسەكە پاكبووەتەوە.
شاری ماكێنی ناوی ھیچ كەسێكی توشبووی بە ڤایرۆسەكەی لە ماوەی 2 ھەفتەی ڕابروودا تۆمارنەكردووە لە دوای مردنی ئافرەتێكی 67 ساڵی لە ھەمان شاردا.
بەپێی ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی، دوای ژماردنی 42 ڕۆژ لە چاكبوونەوەی نەخۆشێكی توشبوو بە ڤایرۆسەكە، ئەوە وڵاتەكە دەتوانێت ڕایبگەیەنێت ڤایرۆسەكەی تێدا نەماوە.
ئەم ڤایرۆسە دەتوانێت بۆ ماوەی چەند مانگێك لە سپێرمی ھەڵگر بمێنێتەوە. تا ئێستاش لەسەرووی 4000 ھەزار كەس لە سیرالیۆن بەو ڤایرۆسەوە مردوون.