کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دواخستنى رزگاركردنى موسڵ خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ى بێ ئومێد كردووه
دواخستنی بەردەوام و تەنانەت نادیاری و ناڕوونی پلانی رزگاركردنی شاری موسڵ لەلایەن حكووەمەتی عێراقەوە ، خەلكی ئەو شارەی ھێندە بێ ئومێد كردووە كە ئەوانیش شاڵاوی كۆچكردن بۆ ئەوروپا بە پەنایەك دەزانن بۆ ئەوەی خۆیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكەن .
K24 – ھەولێر
دواخستنی بەردەوام و تەنانەت نادیاری و ناڕوونی پلانی رزگاركردنی شاری موسڵ لەلایەن حكووەمەتی عێراقەوە ، خەلكی ئەو شارەی ھێندە بێ ئومێد كردووە كە ئەوانیش شاڵاوی كۆچكردن بۆ ئەوروپا بە پەنایەك دەزانن بۆ ئەوەی خۆیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكەن .
ره‌عد وهليد، دانيشتووى شارى موسڵه، يه‌كێكه له‌و كه‌سانه كه له ژێر ده‌ستى چه‌كدارى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) رايكردووهو گه‌يشتووه‌ته ئه‌وروپا و ده‌ڵێت: "داعش ھەر رۆژ دەستورێكی نوێ دەردەكات و بارودۆخ مەترسیدارە، من ھیچ داھاتێكم نەبوو لە موسڵ، كارەبا نيیە و ئەوان ئێمەیان ناچار دەكرد لەسەر شێوە و رێچكەی ئەوان بژین، ئێمە كه‌لتوور و شێوەی ژیانی خۆمان ھەیە كە تاكڕەوی قه‌بوڵ ناكات، ئەوان سونەتەكانی كەسانی پیرۆز و پێغەمبەرەكانیان پێ پەسەند نیيە، ئەمە رێگای ئێمە نیە".
هاله خه‌ليل، خيزانى ره‌عده، خاوه‌نى سێ منداڵه، به‌م شێوازه باس له ژيانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌كات له موسڵ: "چوونە دەرەوە لە شەقامدا بێ چاودێری پیاوێك قەدەغەیە، ئەگەر ھاوسەرەكەم بەرەو كار دەچوو دەبوو من لە ماڵه‌وه بمێنم، ھەتا بردنی منداڵه‌كان بۆ قوتابخانەش بێ چاودێرى پیاو قەدەغەیە، ئەوانەی كە سەرپێچیان دەكرد لە فەرمانەكانیان لە سەرەوەی باڵه‌خانه‌كان بەرەو خوارەوە فرێیان دەدا، ئەوان ئازاری زۆری ھەموو خه‌ڵك دەدەن، چارەمان نەبوو جگه لە جێبەجێكردنی فەرمانەكانیان".
ره‌عد بۆ رزگاربوون له ژێرده‌سه‌ڵاتى داعش ناچاربووه ئۆتۆمبێل و خانووه‌كه‌ى به قاچاخچى بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ئه‌وروپا.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.