کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چوار لايه‌نه‌كه بۆ جارى دووه‌م كۆده‌بنه‌وه
به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕكردنى بيروڕا له‌سه‌ر پێشنيازه‌كانى پارتى بۆ پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌ريمى كوردستان، وابڕياره ئه‌مڕۆ هه‌ر چوار لايه‌نه‌كانى يه‌كێتى، گۆڕان، يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، كۆببنه‌وه.
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕكردنى بيروڕا له‌سه‌ر پێشنيازه‌كانى پارتى بۆ پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌ريمى كوردستان، وابڕياره ئه‌مڕۆ هه‌ر چوار لايه‌نه‌كانى يه‌كێتى، گۆڕان، يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، كۆببنه‌وه.
ھەر چوار لایەن، دوێنێ لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە، بەپێی ئه‌و زانياريانه ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیازێك ئامادەكراوە بۆ تێكەڵكردنی ھەردوو باسی، میكانیزمی ھەلبژاردنی سەرۆك و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ھەرێم.
لە پێشنیازەكەدا،جۆری دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ھەرێم بەپێی جۆری ھەڵبژاردنەكەی دادەڕێژرێ، بەجۆرێك: دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ھەرێم كه‌مده‌كرێنه‌وه ئەگەر سەرۆك لە ناو خەڵكەوە ھەڵبژێردرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئەگەر سەرۆك لە پەرلەماندا ھەڵبژێردرێت، دەسەڵاتەكانی زیاتر ده‌بێت.
بڕیاریشە ھەر چوار لایەن بۆ درێژەدان بە پرسی ئەو بژاردانە و ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی پێنچ لايه‌نه‌كانى داھاتوو، ئەمڕۆ(15.9.2015) لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەی دووەمیان ئەنجام بدەن.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
نزیکەی سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمى كوردستان کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بڕياره پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌به‌روارى (17.9.2015) هه‌شته‌م كۆبوونه‌وه له ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا، لە شاری ھەولێر له‌نێوان لايه‌نه‌كان ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و پرسه يهكلايى بكه‌نه‌وه.