کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پشووى جه‌ژنى قوربان ديارى كرا
ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌ريمى كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيدا، پشووى جه‌ژنى قوربانى دياريكرد.
K24 – ھەولێر
ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌ريمى كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيدا، پشووى جه‌ژنى قوربانى دياريكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15.9.2015) سه‌فين دزه‌يى، گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند: "ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيدا بڕيار له‌باره‌ى دياريكردنى پشووى جه‌ژنى قوربان ده‌ركرد كه له رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو23-9-2015ــه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا رۆژى دووشه‌ممه 28-9-2015 به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژى سێشه‌ممه 29-9-2015 ده‌وامى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌ريمى كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه".
گوتيشى: "به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژه تیرۆر و تێكڕای موسڵمانانی كوردستان عێراق وجیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خۆشی و ئارامی و سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر".