کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان به‌چڕى هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر داعش
لەماوەی 24كاتژمێری رابردوودا ،ھێزەكانی ھاوپەیمانان 22ھێرشیان دژ بە چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.
K24 – ھەولێر
لەماوەی 24كاتژمێری رابردوودا ،ھێزەكانی ھاوپەیمانان 22ھێرشیان دژ بە چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) لە عێراق و سووریا ئەنجامدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15.9.2015) هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايانگه‌ياند: "هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان توانويانه 18 هێرشى ئاسمانی لە عێراق و 4 ھێرش لە سووریا ئه‌نجامبده‌ن".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "ھێرشەكانی عێراق لە نزیك حەویجە، بێجی، فەلوجە حەدیسە، موسڵ، سوڵتان عبدوڵڵا و دوزخورماتوو ئەنجامدراون، ھێرشەكانی سووریاش لە نزیك دێرع، كۆبانێ و مارع ئەنجامدراون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "چه‌ندان یەكەو شوێنی شەڕكردنی داعش كراونەتە ئامانج لەگەڵ تێكشكاندنی چەند ئۆتۆمۆبێلێك".
لە مانگی ئابی 2014 ھێزەكانی ھاوپەیمانان ھێرشی ئاسمانیان دەست پێ كردووە بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش تاوه‌كوو ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانيان.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.