کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سووريا.. به‌هۆى شه‌ڕه‌وه ژماره ئافره‌تانى بێوه‌ژن زيادى كردووه
شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا، ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر وێرانبوون و كوشتنی هه‌زاران كه‌س نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌ڕه‌كه كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیشی دروست كردووه، به جۆرێك كه له‌شارێكی وه‌ك حه‌له‌ب ژماره‌ی دانیشتوان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه و هاوكات ژماره‌ی بێوه‌ژنان زیادی كردووه.
K24 – ھەولێر
شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا، ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر وێرانبوون و كوشتنی هه‌زاران كه‌س نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌ڕه‌كه كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیشی دروست كردووه، به جۆرێك كه له‌شارێكی وه‌ك حه‌له‌ب ژماره‌ی دانیشتوان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه و هاوكات ژماره‌ی بێوه‌ژنان زیادی كردووه.
شاری حه‌له‌ب له سووریا به هۆی شه‌ڕی چوار ساڵه‌ی نێوان سوپای سووریا و ئۆپۆزسیۆن، ژماره‌ی دانیشتوانی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، له كاتێكدا پێشتر یه‌كێك بوو له شاره گه‌وره‌كانی سووریا.
هه‌ر به‌هۆی بارودۆخی شه‌ڕه‌وه، ژماره‌ی ئافره‌تانی بێوه‌ژن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان مێرده‌كانیان شوێن بزربوون.
سه‌ره‌ڕای قورسیه‌كانی ژیان له شاری حه‌له‌ب، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به ناوی ئافره‌تانی سووریا به‌رده‌وامن له هاوكاریكردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه مێرده‌كانیان كوژراون، یاخود شوێن بزربوون.
كۆمه‌ڵه‌كه به خۆڕایی ئه‌و ئافره‌تانه فێری پیشه‌یه‌ك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی قوتی منداڵه‌كانیان له‌و رێگه‌یه‌وه دابین بكه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی سووریای ئازاد كه به خۆڕایی خزمه‌تی ئافره‌تان ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی خۆبه‌خش خزمه‌تی ئافره‌تانی بێوه‌ژن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای سه‌ختیه‌كان، له مافه‌كانیان بێ به‌ش نه‌بن، تا ڕاده‌یه‌ك له خه‌م و ئازاره‌كانیان كه‌م ببێته‌وه.
"ئوم قوسه‌ی" به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌كه‌یه ده‌ڵێت: "كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی سووریا له شاری حه‌له‌بی ئازادكرا‌و، خزمه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌كات كه بێوه‌ژنن، یاخود كه‌سانێك كه مێرده‌كانیان به هۆی شه‌ڕه‌وه شوێن بزربوون، جگه له‌وه‌ی یارمه‌تی خێزانی شه‌هیده‌كانیش ده‌دات".
كۆمه‌ڵه‌كه ئاشكراشی ده‌كات كه هیچ یارمه‌تیه‌ك له هیچ حكوومه‌تێك و رێكخراوێك وه‌رناگرێت، به‌ڵكو زیاتر پشت به كۆمه‌كی رێكخراوه خۆبه‌خشه‌كان و هه‌ندێ ئه‌نجومه‌نی ناوخۆ له شاری حه‌له‌ب وه‌رده‌گرن.