کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سەعدی پیرە: تا دەگەینە رێککەوتن کۆبوونەوەکانمان بەردەوامی دەبێت
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، تا ئه‌و كاته‌ى ده‌گه‌ينه رێككه‌وتن له‌گه‌ل پارتى، كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
K24 – ھەولێر
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رایگه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ى ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن له‌گه‌ل پارتى، كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (15.9.2015) سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به (K24) گوت: "تا دەگەینە رێک کەوتنی کۆتایی لەگەڵ پارتی دیمو‌كراتى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامى ده‌بێت، چونکە حکوومەتی ھاوبەش و جەبھەی ھاوبەشیشمان ھەیە".
بە پێی دوایین زانیاری كه ده‌ست (K24) كه‌وتووه لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوار لایەنەکە، لە سەر دوو بژاردە رێک کەوتوون و بە نووسراو ئامادەیان کردووە تا لە کۆبوونەوەی پێنجشه‌ممه‌ى داھاتوو له نێوان پێنج لایه‌نه‌كه له شاری ھەولێر ئەنجام ده‌درێت، بیخەنە بەر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
نزیکەی سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمى كوردستان کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.