ئەمەریكا: هەرێمی كوردستان ئەولەویەت بداتە شەڕی دژ به‌داعش باشتره‌

سه‌باره‌ت به دواين پێشهاته‌ سياسيى و ئه‌منييه‌كان عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ باڵوێزى ئه‌مه‌ريكا و يارده‌ده‌رى جێگرى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه‌.

ئەمەریكا: هەرێمی كوردستان ئەولەویەت بداتە شەڕی دژ به‌داعش باشتره‌
ئەمەریكا: هەرێمی كوردستان ئەولەویەت بداتە شەڕی دژ به‌داعش باشتره‌

K24 – ھەولێر

سه‌باره‌ت به دواين پێشهاته‌ سياسيى و ئه‌منييه‌كان عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ باڵوێزى ئه‌مه‌ريكا و يارده‌ده‌رى جێگرى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه‌.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (15.9.2015) ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكرده‌وه‌: "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و برێت مەكگۆرگ یاریدەدەری جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكی دیبلۆماسی و سەربازی یاوەریان كرد".

راشيگه‌ياندووه‌: "دوا پێشهاتە سياسى و ئه‌منييه‌كانى بارودۆخی عێراق و ناوچەكە بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و رەوشی ئاسایش و شەڕی دژ به‌چه‌كدارانى ريكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) و شكستةكانيان لەسەر دەستی پێشمەرگە خرانە بەر باس و گفتوگۆ".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌: "تاوتوێى بەردەوامی هاوكارییە سەربازییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان ئەمەریكا و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق كرایەوە".

روونيشى كردووه‌ته‌وه‌: "لەبارەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیشەوە، شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ بەردەوامی گفتوگۆكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا ئەولەویەت بداتە شەڕی دژ به‌داعش و هیوایان خواست لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە داهاتوویەكی نزیكدا بگەنە ئەنجامێك".

بڵاويشكردووه‌ته‌وه‌: "هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی هەوڵەكانی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و سوپای ئەمەریكای كرد كە تا ئێسته‌ زۆر بە باشی هاوكاری هێزی پێشمەرگەیان كردووە، بەڵام بۆ قۆناغەكانی داهاتوو پێویستییان بە پلانێكی تۆكمە و پاڵپشتیی هاوپەیمانان، بە تایبەتی ئەمەریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەبێت، بەمەبەستی ئازادكردنی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی چه‌كدارانى داعشدا ماون".

ئاماژەی بەوەشدا: گفتوگۆكان بەردەوامن و هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی گونجاو جددین بە شێوەیەك لە بەرژەوەندی گشتی خەڵكی هەرێمی كوردستان و سەقامگیری ناوچەكەدا بێت، بە تایبەتی كە ئێسته‌ هێزی پێشمەرگە و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەولەویەت دەدەن بە ڕووبەڕووبوونەوەی چه‌كدارانى داعش، بۆیە پێویستە بابەتەكانی دیكە كارییگەریان لەسەر ئەو پرسە نەبێت".

بەردەوامی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا، هەروەها بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دەوروبەر، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.