کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
قاسم سلێمانی ده‌چێته‌وه ڕووسیا
فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، جارێكی‌تر سەردانی رووسیای كردووە و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
K24- هه‌ولێر
فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، جارێكی‌تر سەردانی رووسیای كردووە و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
ڕۆژنامەی "سەفیر"ی لوبنانی و ھەندێك سەرچاوەی ئیسرائیلی ئاشكرایان كردووە كە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، دوێنێ سێشه‌ممه (15.9.2015) بۆ دووەمجار سەردانی موسكۆ، پایته‌ختی ڕووسیای كردووە و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌ت سه‌ربازییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه.
ئەم ھەواڵە دوای ئەوە بڵاوبووەوە كە بەرپرسێكی سەربازی ئیسرائیل بە راگەیاندنەكانی وڵاتەكەی گوتبوو كه ئێران و رووسیا سەدان چەكداریان رەوانەی سووریا كردووە. بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، ھێزەكانی ئێران لە سنووری سووریا و لوبنان جێگیر كراون.
هه‌ر له‌م كاته‌دا كه سوله‌یمانی له ڕووسیایه، فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ تاوتوێكردنی ھەنگاوی سەربازی ئێران و رووسیا لە سووریایە.
قاسم سلێمانی (11.3.1955) فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانه كه سه‌ر به هێزی "پاسه‌وانی شۆرشی ئیسلامی"یه. له كاتی جه‌نگی ئێران-عێراق، فه‌رمانده‌ی سوپاس 41 بووه. له ساڵی 2011 پله سه‌ربازییه‌كه‌ی له لیواوه بووه به فه‌ریق و له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و پله‌یه‌ی پێ دراوه. له دوای شه‌ڕی داعش، چه‌ند جارێك سوپاكه‌ی له‌گه‌ڵ جمینی میللی (حه‌شد شه‌عبی) به‌شداری شه‌ڕه‌كانی كردووه و له‌لای شیعه‌ی عێراق به سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌فسووناوی هه‌ژمار ده‌كرێ.