پێشمەرگەکانى رۆژئاوا دەگەڕێنەوە زێدى خۆیان

بڕیارە ئەو پێشمەرگانەى کە لە بنەڕەتدا خەڵکى رۆژئاواى کوردستانن و لە ئێسته‌دا لە هەرێمى کوردستان دەژین، لە داهاتوودا بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان

پێشمەرگەکانى رۆژئاوا دەگەڕێنەوە زێدى خۆیان
پێشمەرگەکانى رۆژئاوا دەگەڕێنەوە زێدى خۆیان

K24- هه‌ولێر
بڕیارە ئەو پێشمەرگانەى کە لە بنەڕەتدا خەڵکى رۆژئاواى کوردستانن و لە ئێسته‌دا لە هەرێمى کوردستان دەژین، لە داهاتوودا بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (K24) كه‌وتووه‌، ژماره‌ی پێشمەرگه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر له‌ 6 هه‌زار ده‌بێت و لەلایەن ناوەندە سەربازییەکانى حکوومەتى هەرێمی كوردستانه‌وه‌ پەروەردەى سەربازى کراون.
دوێنێش لە دیدارى نێوان مەسعوود بارزانى، سەرۆکى هەرێمی كوردستان و ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکى پارتى یەکێتیى دیموکرات (PYD) کە بە هاماهەنگى بڕێت مەکگۆرگ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و شاندێکى یاوەرى ئەنجام درا، پرسى ڕۆژئاوای کوردستان و شەڕى داعش و هەماهەنگى زیاترى نێوان سەرجەم لایەنەکان باسى لێوە کراوە.
سەبارەت بەو بابەتەش، هێمن هەورامى، بەرپرسى پێوەندییە دەرەکییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، لە تویتێکدا ئاماژەى بە گەڕانەوەى ئەو هێزەى پێشمەرگە بۆ رۆژاواى کوردستان کردووە.