کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یارسانهكانی كرماشان بهڵێنی بهدیهێنانی مافهكانیان له ئێران وهردهگرن...
ئیتلاعاتی كرماشان ژمارەیەك لە چالاكوان و نوێنەرانی پەیڕەوی ئایینی یارسان بانگێشت دەكات و بەڵێنی وەدیھێنانی
K24- كرماشان
ئیتلاعاتی كرماشان ژمارەیەك لە چالاكوان و نوێنەرانی پەیڕەوی ئایینی یارسان بانگێشت دەكات و بەڵێنی وەدیھێنانی مافەكانیان پێ دەدەن.
دهزگهی ههواڵگری (ئیتلاعات)ی پارێزگای كرماشان، بەڵێنی بە یارسانەكان داوە كە مافەكانیان لەبەرچاو بگیرێت و لەدامەزراندندا جیاوازیان لەگەڵ نەكرێت، ئەوە لەكاتێكدایە كە هەفتەیەكە ژمارەیەك لە یارسانەكانی ئهو شاره بەخۆپێشاندان داوای مافەكانیان دەكەن و دەڵێن: "وەكوو كورد و یارسان مافەكانیان پێشێل دەكرێت".
پەیرەوانی ئايینی یارسان بە بەردەوامی لە ژێر چاودێری توندی ئەمنیەتیدا بوون و كوسپ ورێگریەكی زۆر لە سەریان ھەبووە، بە تایبەت لە دامەزراندنیاندا لە داموودەزگا حكومیەكانی ئێران، بەرپرسێكی ئەمنیەتی پێ راگەیاندوون: دەوڵەتی حەسەن روحانی دیھەوێت لە چوارچێوەی ئەو بەڵێنانەی لە كاتی ھەڵبژاردن پێداون، مافی كەمینە مەزھەبیەكان و خەڵكی یارسان دابین بكات، لە ئیستاشدا ناوەندە ئەمنیەتیەكان رەشنووسێكیان داوە بە شۆرای ئەمنیەتی میللی، بە پێ رەشنوسەكە بێت كێشەی دامەزراندن و رێگریە ئەمنیەتیەكان لە سەر كۆمەڵگەی یارسان نامێنێت.
ئايینی یارسان زیاتر لە 700 ساڵە ھەیە و زۆربەی شوێنكەوتوانی ئەم ئائینە كورد و توركن، و لە رۆژائاوای ئێران ورۆژھەڵات وباكووری عیراق و قەروباغی قەفقاز دادەنیشن زۆربەشیان بە ھۆی كوچ كردنەوە لە ناوچە جیا جیا كانی ئێران بڵاو بوونەتەوە. یارسانەكان ئاداب و ئائینیان شاراوەیە و نھێنی دینی خۆیان نادركێنن، بە درێژای مێژوو خۆیان لە سیاسەت بە دوورگرتوە.
....