کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌بادى بۆ جارى دووه‌م ئاماده‌ى دانيشتنى په‌رله‌مانى عێراق نابێت
بڕياره عه‌بادى، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئاماده‌ى دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان بێت، به‌ڵام به‌بيانووى سه‌رقاڵبوونى به ره‌وشى ئه‌منى وڵات و سه‌نگه‌ره‌كانى شه‌ڕ، ناتوانێ به‌شدار دانيشتنى په‌رله‌مان بكات.
K24 – ھەولێر
بڕياره عه‌بادى، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئاماده‌ى دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان بێت، به‌ڵام به‌بيانووى سه‌رقاڵبوونى به ره‌وشى ئه‌منى وڵات و سه‌نگه‌ره‌كانى شه‌ڕ، ناتوانێ به‌شدار دانيشتنى په‌رله‌مان بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه(16.9.2015) نیازی ئۆگلۆ، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "حەیدەر عەبادی، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران نابێت، چونكە ئەو پابەندە بە ھەندێ كارەوە، لەوانە: رەوشی ئەمنی وڵات و سەنگەرەكانی شەڕ".
گوتيشى: "عەبادی خۆی داوای كردووە، بانگھێشت بكرێت و ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بێت".
لەم ھەفتەیەدا ئەوە بۆ جارى دووه‌مه، حەیدەر عەبادی، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، ئامادەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق نابێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆ سەبارەت پرۆژە چاكسازیەكەی و دوايین گۆڕانكاریەكانی دۆسیەی ئەمنی وڵات بكرێت.