راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق دەستگیركرا

راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق دەستگیركرا
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق دەستگیركرا

K24 – ھەولێر

دواى دووباره‌ كردنه‌وه‌ى دۆسييه‌ى هه‌ردوو پارێزگارى پێشووى موسه‌ننا و ديوانيه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆزينه‌وه‌ى بكوژكانيان، راوێژكارێكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق ده‌ستگير كرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (16.9.2015) سەرچاوە ئەمنیەكانی عێراق رايانگه‌ياند: "فازڵ شەڕع، راوێژكارى پێشووى نورى ماليكى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌تۆمه‌تى تيرۆركردنى هه‌ردوو پارێزگارى پێشووى موسه‌ننها و ديوانيه‌، ده‌ستگيركرا".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: "بڕيارى ده‌ستگيركردنه‌كه‌ له‌لايه‌ن دادگاى عێراقه‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى 3 بووه"‌.

فازڵ شەڕع، تۆمەتبارە به‌ تيرۆركردنى ھەریەك لە محەمەد عەلی حەسانی پارێزگاری پێشووی موسەننا و خەلیل جەلیل، پارێزگاری پێشوی دیوانیە.

لەكاتی بەرپرسیاریەتی نوری مالكى، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، بڕیاری دادگا بۆ دەستگیركردن، فازڵ شەڕع، دەرچوو، بەڵام مالیكی بڕیارەكەی ھەڵوەشاندووەتەوە و رێگربوو لە دەستگیركردنی.