کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌نگاريا بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى سنوورى خۆى داده‌خات
به‌هۆى زيادبوونى په‌نابه‌ران به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو، حكوومه‌تى هه‌نگاريا بڕياريدا سنووره‌كانى خۆى بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى دابخات.
K24 – ھەولێر
به‌هۆى زيادبوونى په‌نابه‌ران به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو، حكوومه‌تى هه‌نگاريا بڕياريدا سنووره‌كانى خۆى بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى دابخات.
دوێنى سێشه‌ممه (15.9.2015) حكوومه‌تى هه‌نگاريا، رايگه‌ياند، سنوورى له‌گه‌ڵ سڕبيا به‌شيوه‌يه‌كى كاتى دابخات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ديوارێكى به درێژايى 175 كيلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنوور دروست كردووه، سوپا و پۆليسى ئه‌و وڵاته 60 په‌نابه‌ريان ده‌ستگيركردووه كه له‌و ديواره په‌ڕيبوونه‌وه.
بەھۆی ئەو رێكارانە لەدژی پەنابەران، زۆر وڵات و رێكخراوی مافی مرۆڤ رەخنە لە ڤیكتۆر ئۆربان، سەرۆكی ھەنگاریا دەگرن.
ئۆربان، رایگەیاندووە ئەو كارانە بۆ پاراستنی دیمۆگرافیای مەسیحییەكانی ئەوروپایە لە بەرامبەر موسوڵمانانی پەنابەر كە منداڵیان لەچاو خێزانە ئەوروپییەكان زۆرترە.
تەنیا ئەمساڵ 150 ھەزار پەنابەر، زۆربەیان موسوڵمانی سوورین گەیشتوونە ھەنگاریا.