کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نه‌مسا سنووره‌كانى كۆنتڕۆڵ ده‌كات
حكوومەتی نەمسا بۆ ھێوركردنەوەی شاڵاوی پەنابەران دەستی بە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی كرد.
K24 – ھەولێر
حكوومەتی نەمسا بۆ ھێوركردنەوەی شاڵاوی پەنابەران دەستی بە كۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە (16.9.2015) گوته‌بێژى پۆليسى نه‌مسا رايگه‌ياند، به‌مه‌به‌ستى هێوركردنه‌وه‌ى شاڵاوى په‌نابه‌ران و دۆزينه‌وه‌ى قاچاخچييهكان ده‌ستيان كردووه به وه‌رگرتنى به‌ڵگه‌نامه‌ى په‌نابه‌ران.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، كۆنتڕوڵی سنووری نەمسا په‌يوه‌سته به هاوكاريكردنى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى سلۆڤاكیا، سلۆڤێنیا و ئیتاڵیا و ئەمەش بە چه‌ند قۆناخێك دەست پێ دەكات.
تەنیا لە ڕۆژی سێشەممە نزیكەی 7500 پەنابەر گه‌يشتوونه‌ته نەمسا و هه‌روه‌ها ئەڵمانیاش بۆ ھێوركردنەوەی لێشاوی پەنابەران، ئەم ھەفتەیە دەستی بە كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكانی كرد.
ئەوروپا بە ھۆی زۆری پەنابەرانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقيا تووشی قەیرانێكی بێ وێنە بووەتەوە.