کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌ره‌نسا به‌ته‌نيا دێته مه‌يدانى جه‌نگ له سووريا
فه‌ره‌نسا بە جیا لە ھاوپەیمانی و بە تەنیا بڕیار لەسەر ھێرشە ئاسمانییەكانی لە سووریا دەدات.
K24 – ھەولێر
فه‌ره‌نسا بە جیا لە ھاوپەیمانی و بە تەنیا بڕیار لەسەر ھێرشە ئاسمانییەكانی لە سووریا دەدات.
دوێنێ سێشه‌ممه (15.9.2015) مانوئێل ڤاڵس، سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا، رایگەیاند، وڵاتەكەی لە بڕیاردان و جێبەجێكردنی ئەو ھێرشانەى لەدژی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) بە تەواوەتی سەربەخۆ دەبێت.
راشیگەیاند، ره‌نگه ئه‌و ھێرشانە لە بەرژەوەندی رژێمی بەشار ئەسەددا دەبێت.
گوتيشى: فەڕەنسا ھیچ سازشێك لەسەر لاچوونی به‌شار ئه‌سه‌د لە دەسەڵاتدا ناكات.
سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاندووە بەم زووانە دەست بە ھێرشەكانيان بۆ سه‌ر سووريا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ھەفتەی ڕابردوو به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى ، دەستی به‌گه‌شته‌كانى بۆ سه‌ر ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌دا كرد.