ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق بودجه‌ى ساڵى 2016 وه‌رده‌گرێت

وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى عێراق رايگه‌ياند، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٦ی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق بودجه‌ى ساڵى 2016 وه‌رده‌گرێت
ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق بودجه‌ى ساڵى 2016 وه‌رده‌گرێت

K24 – ھەولێر

وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى عێراق رايگه‌ياند، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٦ی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (16.9.2015) وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى عێراق لە بەیاننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند: "به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و پێداچوونه‌وه‌ى بودجه‌ى ساڵى 2016، پاڵپشت بە دەستوور و رێنماییەکانی حکوومەت، وەزارەتی دارایی پرۆژە یاسای بودجەی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە".

روونيشى كردووه‌ته‌وه‌: "لە ئامادەکردنی پرۆژە یاساکەدا رەچاوی بارودۆخی وڵات کراوە و خەرجییە گشتییەکان کەمکراوەتەوە و ھەوڵدراوە پشت بە چەندان سەرچاوەی داھات ببەسترێت".

ئه‌مه‌ لە کاتێکدایە پێشتر ئەندامێکی کورد له‌ پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو بەھۆی کەمکردنەوەی پۆستەکانی کورد لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی عەبادییدا، کورد رەنگە نەتوانێت وەک جاران پارێزگاری لە بەشە بودجەی خۆی بکات.