بێل گێتس ده‌وڵه‌مه‌ندترين كه‌سى جيهانه‌

ئەمساڵیش بێل گێتس، خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، بە دەوڵەمەندترین كه‌سى جیھان دادەندرێت و داتای زۆر و جۆراوجۆر لەبارەی داھات و سامانەكەی بڵاودەكرێنەوە.

بێل گێتس ده‌وڵه‌مه‌ندترين كه‌سى جيهانه‌
بێل گێتس ده‌وڵه‌مه‌ندترين كه‌سى جيهانه‌

K24 – ھەولێر

ئەمساڵیش بێل گێتس، خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، بە دەوڵەمەندترین كه‌سى جیھان دادەندرێت و داتای زۆر و جۆراوجۆر لەبارەی داھات و سامانەكەی بڵاودەكرێنەوە.

ئەیلولی ٢٠١٥ لە سایتی فۆربس ناوی ٤٠٠ دەوڵەمەنترینەکانی ئه‌مه‌ريكا بڵاوکرانەوە و وەکو ھەموو جارێکیش بێل گێتس بە ٨١ ملیار دۆلارەوە دەوڵەمەنترین کەسی ئه‌مه‌ريكا بوو.

بێل گێتس، ئەو پلەیەی بە ھۆی ژیری لە دابەشکردن و وەبەرھێنانی سامانەکەیدا بەدەستھێناوە، بەجۆرێک کە ساڵانە ٥% قازانجی دەست دەکەوێت، ھەروەھا ھەموو چرکەیەک بیل گەیتس ١٢٨ دۆلاری دەست دەکەوێت کە دەکاتە چوار ملیار و یەک ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.

ئەگەر بێل گێتس لە ھەموو چرکەیەکدا ١٢٨ تاک دۆلاری ببارێنێت و رۆژانە و ھەفتانە بەردەوام بێت، بۆ ماوەی ٦٤ ساڵ بارانەکەی بەردەوام دەبێت.

ئەمانەو چەندان ئەگەری دیکە بۆ سامانەکەی بیڵ گەیتس دەست نیشان کراوان لەوانە:

ئەگەر سامانەکەی بێل گێتس بە ١٠٠ دۆلاری لەسەریەک سەفتە بکرێن ئەوا زیاتر لە ٨٨ کیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە.

بیل گەیتس دەتوانێت ھەردوو کۆمپانیای تویتەر و ئینستاگرام بکڕێت، ھێشتا زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە.

ئەگەر بێل گێتس ١٠ دۆلار بداتە ھەموو دانیشتوویەکی سەر زەوی ھێشتا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بۆ خۆی دەمێنێتەوە.

ئەگەر بێل گێتس ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلار خەرج بکات، ٢١٨ ساڵ پێویستە بۆ ئەوەی پارەکانی تەواو بن.

بێل گێتس بە سامانەکەی یارمەتی بێنەوایان دەدات و پاڵپشتی توێژینەوە زانستییەکان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٣ بيل لەگەڵ ھاوسەرەکەیدا و لە رێگەی دامەزراوەکەیانەوە "بێل و ملیندا گێتس" زیاتر لە ٢٨ ملیار دۆلاریان بۆ مەبەستی خێرخوازی تەرخان کردوە و دووەم رێکخراون لەسەر ئاستی جیھان بۆ ئەنجامدانی کاری خێرخوازی و لە ریزبەندی رێکخراوەکانی کەرتی تایبەتیشدا پلەی یەکەمیان ھەیە.

بێل گێتس ته‌نيا لە رێگەی گەشەپێدان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و ئامێری زیرەک خزمەتی بە مرۆڤایەتی نەکردووە، بەڵکو لە داھاتی فرۆشتنی ئەو خزمەتگوزارییانە ھوشیاری و ئاستی ژیانی منداڵان لە جیھاندا بەرزدەکاتەوە.