کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تكريت به‌ده‌ست كه‌مى خزمه‌تگوزارييه‌وه ده‌ناڵێنێت
هه‌رچه‌نده شه‌ش مانگه تكریت ئازادكراوه له ده‌ستی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێسته‌ش شاره‌كه به ده‌ست كه‌مى خزمه‌تگوزاری و بوونی بۆمب ده‌ناڵێت و ئه‌مه سه‌ره‌ڕايى ئه‌وه‌ى ژێرخانی ئابووری شاره‌كه‌ش خاپووركراوه.
K24 – ھەولێر
هه‌رچه‌نده شه‌ش مانگه تكریت ئازادكراوه له ده‌ستی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێسته‌ش شاره‌كه به ده‌ست كه‌مى خزمه‌تگوزاری و بوونی بۆمب ده‌ناڵێت و ئه‌مه سه‌ره‌ڕايى ئه‌وه‌ى ژێرخانی ئابووری شاره‌كه‌ش خاپووركراوه.
شاری تكریت، سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددينه له مانگی ئازاری ئه‌مساڵ له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ئازادكرا، دواتر بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادكردنه‌دا به‌شی زۆری خانووه‌كان وێرانبوون و ژێرخانی شاره‌كه گورزى كوشنده‌ی به‌ركه‌وتووه.
تكریت كه 140 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری به‌غدا له مانگی حوزه‌یران كه‌وته ژێر ده‌ستی داعش، و دواتر به پاڵپشتی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان ئازاد كرا.
یه‌كێك له ئافره‌تانی ئه‌و شاره كه پێشتر ئاواره‌ی هه‌رێمى كوردستان بووه و ئێسته گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی و ده‌ڵێت: "كاتێك گه‌ڕامه‌وه بینیم خانووه‌كه خاپوور بووه و هیچ شتێك به ساغی ده‌ربازی نه‌بووه".
دوای ئازادكردنیشی 18 هه‌زار خێزان گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه و له‌م رووه‌شه‌وه "ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم"، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددين گوتى: "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان تا ئه‌م ساته‌ش بۆ نێو شار به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌شی زۆری ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ قه‌زاكانی دۆر و عه‌له‌م و عوه‌ینات و دیجله، به‌ڵام گرفتی زۆرمان له رووی خزمه‌تگوزاری هه‌یه، و ده‌وڵه‌تیش دووچاری ته‌نگژه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی دارایی بووه".
روونيشى كرده‌وه: "به‌شێكی هاووڵاتیان به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هاوكات به‌شی زۆری قوتابخانه‌كانیش له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختكراون، چونكه پێش ئه‌وه‌ی داعش پاشه‌كشه له شاره‌كه بكات باڵاخانه حكومییه‌كان و قوتابخانه‌كانی ته‌قانده‌وه".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.