ئاواره‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار له‌ دۆخێكى خراپدان

ئاوارەكانی پارێزگای ئەنبار لە خیوەتگاكانی دۆرەی بەغدای پایتەخت، لە دۆخێكی خراپ ژیانی رۆژانەی خۆیان بەسەر دەبەن، ئەوان رەخنە لە حكوومەتی عێراق دەگرن لەسەر ئەوەی نەیتوانیوە بیانپارێزێت، ئەو دۆخە خراپەش وایلێكردوون ئاواتی جێھێشتنی ووڵات بكەن.

ئاواره‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار له‌ دۆخێكى خراپدان
ئاواره‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار له‌ دۆخێكى خراپدان

K24 – ھەولێر

ئاوارەكانی پارێزگای ئەنبار لە خیوەتگاكانی دۆرەی بەغدای پایتەخت، لە دۆخێكی خراپ ژیانی رۆژانەی خۆیان بەسەر دەبەن، ئەوان رەخنە لە حكوومەتی عێراق دەگرن لەسەر ئەوەی نەیتوانیوە بیانپارێزێت، ئەو دۆخە خراپەش وایلێكردوون ئاواتی جێھێشتنی ووڵات بكەن.

دەیان منداڵی ئاوارەی عێراقی لەو خێوەتگایانه‌، تەنانەت بۆ ئایس كرێمیش نۆرە ده‌گرن بگرن، خانەوادەكانی ئەو خیوەتگایانه‌ بە جۆرێك ناڕەحەت بوون، ھیچ ئومێدێكیان بە وڵاتەكەیان نەماوە.

شەلال فەرحان، كە لەگەڵ ماڵباتەكەی لە ئەنبار بەرە بەغدا ھەڵاتوون، لەو دۆخە ھێندە بێزارە، ئاواتی ژیان لە وڵاتێكی دیكە دەخوازێت و ده‌ڵێت: " تا ئەو دۆخە ئەمنییە نا لەبارە بەردەوام بێت، ھەموو ھاووڵاتیێكی عێراقی ئاوارە دەبێت، عێراقییەكان بە شێوەیەكی گشتی و ئاوارەكان بە تایبەتی، بە ھیوای ئەوەین عێراق بەجێبێڵین و لە وڵاتێكی ئارام بژین تا چێژ لە ژیان وەربگرین".

بە پێی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، زیاتر لە 276 كەس لە پارێزگای ئەنبار ماڵەكانی خۆیان جێھێشتووە، لەو ژمارەیەش نزیكەی 1800 ئاوارە لەو خیوەتگايانه‌ دەژین.

بەشێكی زۆریش لە دانیشتوانی خیوەتگاكان، لەو باوەڕەدان ناتوانن جارێكی ديكه‌ بگەڕێنەوە ماڵەكانی خۆیان، لە ھەمان كاتیشدا نایانەوێ لە بەغدا بمێننەوە، بەڵكو دەیانەوێ وڵات جێبێڵن.

بە رای ئەو پیاوەش پێویستە حكوومەت ھەوڵی زیاتر بۆ مسۆگەركردنی ژیانی ھاووڵاتیانی خۆی بدات، حكوومەتێك ئەوە نەكات بگۆڕدرێت باشترە.

هاووڵاتييه‌كى ديكه‌ به‌ناوى مەحموود ھینداوی، ده‌ڵێت: " داوا لە گشت گەنجانی عێراقی دەكەم، بەیەكەوە كار بكەین بۆ ئەوەی ئەو حكوومەتە بگۆڕین كە وایلێكردووین حەز بە جێھێشتنی وڵات بكەین، وڵاتی میزۆپۆتامیا، ئەو خاكەی خاكی پیشەسازی و پێغەمبەرانە."

ئاوەرەكانی خیوەتگای دۆرە، بەلایانەوە سەیرە وڵاتێكی وەك عێراق ناتوانێت داعش لە خاكی خۆی دەربكات، بۆیە بەشێكییان بە نیازن لە ماوەیەكی نزیكدا لە خیوەتگای دۆرەوە بەرەو ئەڵمانیا بەرێبكەون.