کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بانكى مۆن ره‌خنه له هه‌ڵسوكه‌وتى هه‌نگاريا ده‌گرێت
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ره‌خنه له ھەڵسوكەوتی ھەنگاریا بەرانبەر پەنابەران ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى هه‌نگاريا ده‌يكات،جێگای قه‌بوڵكردن نييە".
K24 – ھەولێر
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ره‌خنه له ھەڵسوكەوتی ھەنگاریا بەرانبەر پەنابەران ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى هه‌نگاريا ده‌يكات،جێگای قه‌بوڵكردن نييە".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17.9.2015) بانكی مۆن، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگەتووەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: "دیمەنەكانی رووبەڕووبوونەوەی پۆلیسی ھەنگاریا لەگەڵ پەنابەران توشی شۆكی كردوین‌و جێگای قه‌بوڵكردن نییە، چونكە ئەو كەسانە لە دەست جەنگ و ناسەقامگیری ناوچەكەیان ھاڵاتوون و پێویستیان بە دڵدانەوەو دڵسۆزی ئێمە ھەیە".
روونيشى كرده‌وه: "ھەر ھەڵسوكەوتێك لەگەڵ پەنابەران دەبێت رێز لە كەرامەتی مرۆڤ بوونیان بگیرێت".
گوتیشی: "ئەو پەیامەی ئێمە بۆ وڵاتانی ئاسیاوئەوروپای رۆژھەڵاتە".
ئەو قسانه‌ى بانكی مۆن، دوای ئەوە دێت، بەشێك لە پەنابەران ویستیان لە سنووری سڕبیاوە بڕۆنە ھەنگاریاوە بەڵام حكوومه‌تى ئه‌و وڵاته بە گازی فرمێسك‌ڕێژ رووبەڕوویان بووەوە.