سووده‌كانی مۆز بزانه‌

سووده‌كانی مۆز بزانه‌
سووده‌كانی مۆز بزانه‌

K24 – ھەولێر

مۆز یه‌كێكه‌ له‌ به‌تامترین میوه‌كان، تاموچێژێكى تايبه‌تى هه‌يه‌ و جگه‌ له‌مه‌سش سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:

* مۆز بە بوونی "پۆتاسیۆم" دەوڵەمەندە و ھەروەھا رێژەیەکی کەم "سۆدیۆم"ی تێدایە، یارمەتیدەره‌ لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و بەوەش پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

* خواردنی ٤ بۆ ٦ مۆز بەشێوەیەکی ھەفتانە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە کەم دەکاتەوە.

*بەھۆی بوونی ریشاڵی خۆراکییەوە رۆڵی لە باشتركردنى کرداری ھەرسکردندا ھەیە و ھاوکار دەبێت لە کەمکردنەوەی کێشدا.

* رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین "B٦" ی تێدایەو بەوەش مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم دەپارێزێت.

* بەھۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین A سوودی بۆ تەندروستی چاو ھەیە و بینایی چاوەکان دەپارێزێت.