کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران.. ژمارهیهك مامۆستا و چالاكوان دهستگیر دهكرێن
لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەكانی ئێران، ھێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە، ژمارەیەك لە مامۆستایان
K24- ههولێر
لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەكانی ئێران، ھێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە، ژمارەیەك لە مامۆستایان و چالاكوانی فەرھەنگییان دەستبەسەر كردوە.
پێشتر رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا، ئاماژەیان بە دەستبەسەركردنی ژمارەیەك لە مامۆستایان لە شارە جیاجیاكانی ئێراندا كردبوو.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە كۆبوونەوەی نارەزایی مامۆستایان لە شارەكانی ئێران بەڕێوەچوو، كە تیایدا داوای بەفەرمی ناسینی گرووپ و رێكخراوە سەربەخۆكانی مامۆستایان و ئازادكردنی بەندكراوانیان دەكرد.
بڕیاریشە لە رۆژی 13 رەزبەر كە لەلایەن رێكخراوی یۆنێسكۆ ، بە رۆژی مامۆستا ناسراوە، مامۆستایانی سەرانسەری ئێران، دژ بە نادادپەروەری و بۆ خستنەڕووی داواكارییەكانیان، خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.