کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ته‌رمى چوار په‌نابه‌ر ده‌هێندرێته‌وه هه‌ولێر
بڕياره تەرمی چوار پەنابەری باشووری كوردستان كە مانگی رابردوو لەنێو بارھەڵگرێكدا لە وڵاتی نەمسا خنكابوون، دەھێنرێنەوە شاری ھەولێر.
K24 – ھەولێر
بڕياره تەرمی چوار پەنابەری باشووری كوردستان كە مانگی رابردوو لەنێو بارھەڵگرێكدا لە وڵاتی نەمسا خنكابوون، دەھێنرێنەوە شاری ھەولێر.
مستەفا رەمەزان، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە بەیاننامەیەكدا لە وڵاتى نه‌مسا رایگەیاند: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەستی بە رێكارە یاسایی و ئیداریيەكان كردووە، بۆ گەڕاندنەوە تەرمی تەواوی ئەو پانابەرە كوردانە".
هه‌ر له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه: " ئەو 71 پەنابەرەی لە مانگی رابردوو، لەنێو ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگردا لە وڵاتی نەمسا خنكان، 16 خەڵكی ھەرێمی كوردستانن".
روونیشی كردووه‌ته‌وه: "حكوومه‌تى ھەرێمی كوردستان، تەواوی تێچوو بۆ گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانە، لەئەستۆ دەگرێت".
له حوزه‌يرانى ساڵى 2014چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له سوورياوه په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگا موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق و وڵاتانى ئه‌وروپا بوون.