کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چوار لايه‌نه‌كه داواى چاكسازى ده‌كه‌ن
هه‌ر چوار لايه‌نه‌كانى گۆڕان، يه‌كێتى، يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ لە پرۆژەیەكی ھاوبەشدا داوای چاكسازی لە سیستەمی حوكمڕانی ھەرێمی كوردستان دەكەن، لە بەرانبەريشدا پارتی دیمۆكراتی كوردستان داوا دەكات پرسەكان تێكەڵ به یەكتری نەكرێن.
K24 – ھەولێر
هه‌ر چوار لايه‌نه‌كانى گۆڕان، يه‌كێتى، يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ لە پرۆژەیەكی ھاوبەشدا داوای چاكسازی لە سیستەمی حوكمڕانی ھەرێمی كوردستان دەكەن، لە بەرانبەريشدا پارتی دیمۆكراتی كوردستان داوا دەكات پرسەكان تێكەڵ به یەكتری نەكرێن.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ھەریەكە لە گۆڕان، يه‌كێتى، يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، پرۆژەیەكی چاكسازییان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داھاتوویان لەگەڵ پارتی بیخەنە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەمە لە كاتێكدایە ئەو پێنج حزبە دواى ھەشت كۆبوونەوە لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان تاوه‌كوو ئێسته نه‌گه‌يشتووه‌نه‌ته هيچ ئه‌نجامێك.
پرۆژە ھاوبەشەكەی چوار لايه‌نه‌كه پێكھاتووە لە 10 خاڵ كە گرنگترینیان بريتييه له: "شەفاف بوونی مەلەفی نەوت و جێبەجێكردنی حكوومەتی خۆجێی لە ھەولێر و دھۆك و یەكخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و ھەروەھا رێكخستنەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان".
له‌كۆبوونه‌وه‌ى هه‌شته‌مى پێنج لايه‌نه‌كه سه‌باره‌ت به پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چوار لايه‌نه‌كه دوو پێشنيازيان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسه خسته به‌رده‌م پارتى ديموكراتى كوردستان، ئه‌و پێشنيازانه‌ى كه پێشكه‌ش كران له‌لايه‌ن چوار لايه‌نه‌كه‌وه په‌يوه‌ندى به ميكانزمى هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه بوو، له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو كه بڕياره رۆژى دووشه‌ممه(6.10.2015) له شارى سلێمانى ئه‌نجام بدرێت، پارتى وه‌ڵامى ئه‌و پێشنيازانه بداته‌وه.
نزیکەی سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمى كوردستان کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.