کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌مپێكى نوێ بۆ ئاواره‌كانى ئه‌نبار ده‌كرێته‌وه
كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، كه‌مپێكی نوێ بۆ ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای ئه‌نبار كراوه‌ته‌وه كه جێگه‌ی 250 خێزانی ئاواره‌ی تێدا ده‌بێته‌وه و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه.
K24 – ھەولێر
كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، كه‌مپێكی نوێ بۆ ئاواره‌كانی سنووری پارێزگای ئه‌نبار كراوه‌ته‌وه كه جێگه‌ی 250 خێزانی ئاواره‌ی تێدا ده‌بێته‌وه و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19.9.2015) برۆنۆ جیدۆ، نوێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاشكرای كرد، ئه‌وان خێوهتگهكهیان دروست كردووه بۆ ئاواره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار و تێیدا جێگه‌ی 250 خێزان ده‌بێته‌وه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، خێوه‌تگه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 40هه‌زار مه‌تر دووجا دروست كراوه و 250 خێمه له خۆده‌گرێت، كه جێگه‌ی 1500 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئامانج له كردنه‌وه‌ی خێوه‌تگه‌كه له خۆگرتنی زیاتری ئاواره‌كانی ئه‌نباره به تایبه‌ت شاری روومادی.
گوتيشى: "ئه‌و ئاوارانه له مزگه‌وته‌كان و خزمانیان ده‌مانه‌وه، بۆیه پێویست بوو كه شوێنێكیان بۆ دابینكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشت به خۆیان ببه‌ستن".
به‌رپرسێكی پارێزگای به‌غداش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌ر خێزانێكی ئاواره ته‌واوی پێداویستیه‌كانی وه‌رده‌گرێت.
هه‌ر خێزانێك له خێوه‌تێك نیشته‌جێ ده‌بێت و ته‌واوی پێداویستیه‌كان لهڕاخهر و فێنككه‌ره‌وه و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ژیانی بۆ دابین ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ش كه ئاواره‌یه و نیشته‌جێی كه‌مپه‌كه گله‌یی له خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌وان له جیاتی خێمه كهرهڤانهیان ده‌وێت، چونكه وا به‌ره‌و وه‌رزی سه‌رما ده‌چن و خێزان هه‌یه منداڵ و كه‌سانی به ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ دایه و به‌رگه‌ی سه‌رما ناگرن.