کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زیگمار گابریل: نه‌وه‌ى داهاتووى تيرۆر له ئه‌وروپا له‌دايك ده‌بێت
جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا رايگه‌ياند، ئەگەر پەنابەران بە شێوەیەکی رێک وپێک نەخرێنە ناو کۆمەڵگەی ئەوروپی، نەوەی داھاتووی تیرۆر لە ئەوروپا لە دایک دەبێت.
K24 – ھەولێر
جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا رايگه‌ياند، ئەگەر پەنابەران بە شێوەیەکی رێک وپێک نەخرێنە ناو کۆمەڵگەی ئەوروپی، نەوەی داھاتووی تیرۆر لە ئەوروپا لە دایک دەبێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19.9.2015) لە میانەی کۆبوونەوەی سەرکردەی سۆشیال دیموکراتەکان لەڤییەنا، زیگمار گابریل، جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا، رایگەیاند: "ھیچ بەربەستێک ناتوانێت بەر بە لێشاوی پەنابەران بگرێت، دەبێ بەرنامەیەکی ورد و درێژخایەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی په‌نابه‌ران دابنرێت، ئه‌گه‌رنا نه‌وه‌ى داهاتووى تيرۆر له ئه‌وروپا له‌دايك ده‌بيت".
گابریل، ئەمریکای بە بەرپرسی سەرەکی دۆخی ئاڵۆزی عێراق و ئاوارەبوونی خەڵکەکەی ناوبرد و داوای کرد ئەمه‌ریکا پێويسته پارەی زیاتر بۆ په‌نابه‌ران دابین بکات، جگه له‌مه‌ش رەخنەی لە وڵاتانی کەنداو گرت کە بە ئەرکی خۆیان ھەڵنەستاون بەرانبەر بەم کێشەیە.
لەگەڵ سەرھەڵدانی قەیرانی په‌نابه‌ران وڵاتى ئەڵمانیا زۆرترین رێژەی په‌نابه‌رى لەخۆ گرتووە و بۆ ئەمساڵ ٤٠٠ ملیۆن یۆریۆی بۆ نیشتەجێکردنی په‌نابه‌ران تەرخان کردووە.