کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سێ پاڵاوگهی نوێی نهوت دادهمهزرێن
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوه كه سێ پاڵاوکەی نەوتیی نوێ له ههرێمی كوردستان دابمهزرێنێ.
K24- ههولێر
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوه كه سێ پاڵاوکەی نەوتیی نوێ له ههرێمی كوردستان دابمهزرێنێ.
دوێنێ شهممه (19.9.2015) وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا كه وێنهیهكی بۆ (K24) نێردراوه بڵاوی کردەوە، تەندەرێکیان راگەیاندووە بۆ دروستکردن و خاوەندارێتی کردنی سێ پاڵاوگەی نەوت.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، ئامانجیان زیاد کردنی توانای کەرتی پاڵاوتنە , ئەویش لە دوای ئەوەی خواست لە سەر بەرھەمە نەوتییەکان زیادی کردووە، ئەمەش ھۆکارە بۆ دامەزراندنی ئەو پاڵاوگانە و بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیا ئارەزوومەندەکان بانگێھێشت دەکات بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان .