پێكدادانه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا تارانی هه‌ژاند

بە بۆنەی شەری ئیسرائیل و فەلەستین لە ناو مزگەوتی ئەقسا، ژماره‌یه‌ك چالاكوتنی پایته‌ختی ئێران ھاتنە سەر شەقام.

پێكدادانه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا تارانی هه‌ژاند
پێكدادانه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا تارانی هه‌ژاند

K24- هه‌ولێر
بە بۆنەی شەری ئیسرائیل و فەلەستین لە ناو مزگەوتی ئەقسا، ژماره‌یه‌ك چالاكوانی پایته‌ختی ئێران ھاتنە سەر شەقام.

ساردی نێوان ئێران و ئەمه‌ریكا بە ھاوینی گەرمی رێكەوتنی ئەتۆمیش گەرم نەبووەتەوە و ژمارەیەكی بەرچاو لە دانیشتوانی تارانی پایتەختی ئێران، جارێكی دیكه‌ بەم شێوەیە ڕژانە سەر شەقامەكان و داوای مەرگ و نەمانیان بۆ ئەمه‌ریكا و ئیسرائیل كرد.

دەوڵەتی حەسەن رۆحانی بەردەوام خەریكە پێوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا ئاسایی بكاتەوە، و رۆژی پێنجەشەممەی رابردووش وتبووی كە دروشمی نەمانی ئەمریكا تەنیا دروشمە،و واقیعی نیە، بەڵام ھەرزوو لەلایەن خامنەیی و فەرماندەكانی سوپای پاسداران وەڵام درایەوە،و ئێستاش لایەنگرانی سوپا بەپاساوی بەرگریكردن لە قودس پەلاماری ئەمریكا دەدەن.
نەچرال ساوندی دروشمەكان

كرانەوەی دەرگاكانی سەرۆك كۆماری ئێران بەرەورووی وڵاتانی رۆژئاوا رەخنەی تووندی بنەماخوازو فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی لێكەوتۆتەوە، ئەوان دەلێن دەرگایەك كە ئایەتوڵا خومەینی رێبەری شۆرشی گەلانی ئێران لەرۆژئاوای داخستووە، نابێ بكرێتەوە، و رای گشتیش بەھەموو شێوەیەك لەدژی رۆژئاواو بەتایبەت ئەمریكا بەكاردەھێنن.