کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هیندستان.. 2 ملیۆن كه‌س ڕكابه‌ری له‌سه‌ر 368 هه‌لی كار ده‌كه‌ن
لە ویلایه‌تێكی ھیندستان زیاتر له 2 ملیۆن كه‌س داواكاری دامه‌زراندیان پێشكه‌ش كردووه، له كاتێكدا ته‌نیا پێویستی
K24- هه‌ولێر
لە ویلایه‌تێكی ھیندستان زیاتر له 2 ملیۆن كه‌س داواكاری دامه‌زراندیان پێشكه‌ش كردووه، له كاتێكدا ته‌نیا پێویستی به دامه‌زراندنی 368 كارمه‌ند هه‌یه.
به‌رپرسانی ولایه‌تی "ئه‌وتار برادیش" له باكووری وڵاتی هیندستان رایانگه‌یاندووه، كه پێویستیان به دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك كرێكاری خزمه‌تگوزاری و پۆسته‌به‌ر هه‌یه، به‌ڵام زۆریی پێشكه‌شكردنی داواكاری له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، كارێكی چاوهڕاوننهكراوه بووه.
له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكارییان بۆ دامه‌زراندان پێشكه‌ش كردووه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرای تێدایه.
ئاماژهبهوهشكراوه، كه ویلایه‌تی "ئه‌وتار برادیش" یه‌كێكه له ویلایه‌تانه‌ی وڵاتی هیندستان كە زۆرترین دانیشتوانی تێدایه و رێژه‌ی بێكاریش تییدا له ئاستێكی به‌رزدایه.
مووچه‌ی مانگانه‌ی كار بۆ ئه‌و ئه‌كه‌سه‌ی وه‌رده‌گیرێت بریتی ده‌بێت له 16 هه‌زار روپیە، كه ده‌كاته 240 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.