کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له چوار ساڵدا كه‌نه‌دا بيست هه‌زار په‌نابه‌رى سوريا وه‌رده‌گرێت
حكومه‌تى كه‌نه‌دا رايگه‌ياند, ئاماده‌يه پێشوازى له 10 هه‌زار په‌نابه‌رى سوريايى بكات.
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تى كه‌نه‌دا رايگه‌ياند, ئاماده‌يه پێشوازى له 10 هه‌زار په‌نابه‌رى سوريايى بكات.
كريس ئه‌لكسه‌نده‌ر, وه‌زيرى كۆچى كه‌نه‌دا, رايگه‌ياند, ئه‌و ژماره په‌نابه‌رانه به‌شێكن له‌و پلانه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دايناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران و بڕياره پێش ئه‌يلوولى 2016 سه‌رجه‌مى ئه‌و ژماره‌يه وه‌ربگيرێن.
ئه‌و بڕياره‌ى حكومه‌تى كه‌نه‌دا له كاتێكدا جێبه‌جێده‌كرێت, ئه‌گه‌ر كابينه‌ى ئێستاى حكومه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدا مايه‌وه.
بڕياره له 19ى مانگى تشرينى يه‌كه‌مى داهاتوودا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌لكسه‌نده‌ر گوتيشى: پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و په‌نابه‌رانه له ماوه‌ى پازده مانگى داهاتوودا جێبه‌جێده‌كرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا حكومه‌تى كه‌نه‌دا بڕياريدا, چاو به هه‌موو ئه‌و داوايانه‌دا بخشێنێته‌وه, كه په‌نابه‌رانى سوريا بۆ داواكردنى مافى په‌نابه‌رێتى پێشكه‌شيان كردووه و به گوێره‌ى پلانى حكومه‌ت به‌ر له كۆتاييهاتنى ساڵى 2016, ئه‌و پرسه‌ش يه‌كلاييده‌كاته‌وه.
ستيڤن هاربه‌ر, سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا, كه سه‌ر به ره‌وتى پارێزگارانه, رايگه‌ياندووه, له ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا, وڵاته‌كه‌ى پێشوازى له 20 هه‌زار په‌نابه‌رى سوريايى ده‌كات.