کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جۆن كيرى: ئه‌مريكا ئاماده‌يه دانووستان له باره‌ى رۆيشتنى ئه‌سه‌ده‌وه بكات
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، پێويسته به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و ئاشكراشيكرد، كه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه دانووستاندن سه‌باره‌ت به كات و شێوازى وازهێنانى ئه‌سه‌د بكات.
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، پێويسته به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و ئاشكراشيكرد، كه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه دانووستاندن سه‌باره‌ت به كات و شێوازى وازهێنانى ئه‌سه‌د بكات.
جۆن كيرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، رايگه‌ياند، پێويسته سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د، واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت، به‌ڵام مه‌رج نييه ئه‌و بڕياره به په‌له بدات.
جۆن كيرى، له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فيليپ هامون، هاوتا بهريتانييهكهى، ئاشكرايكرد، كه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه له باره‌ى كات و شێوازى ده‌ستبه‌رداربوونى ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات دانووستاندن بكات، ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌ى دانووستاندن بێت له‌و باره‌يه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: "ماوه‌ى ساڵ و نيوێكه ده‌ڵێين پێويسته ئه‌سه‌د بڕوات، به‌ڵام كه‌يى و چۆن و به چ شێوه‌يه‌ك بڕوات، پێويست ناكات هه‌موو ئه‌وه له ماوه‌ى رۆژێك ياخود مانگێكدا رووبدات، ئه‌و پرسه شياوى دانووستانه".
روونيشيكرده‌وه، پرسه‌كه پێويستى به كۆبوونه‌وه و دانووستاندنى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى به يه‌كه‌وه بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى پێويست بۆ ره‌وشى سووريا.
له ئازارى 2011ه‌وه شه‌ڕى چه‌كدارى له سووريا سه‌ريهه‌ڵداوه و به هۆى ده‌ركه‌وتنى داعش له كۆتايى 2013دا له‌و وڵاته، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌يتوانييوه بگاته بڕيارێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا.
له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رووسيا به پشتيوانێكى سه‌ره‌كى ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ژمار ده‌كرێت و تا ئێستا رێگر بووه له ده‌رچوونى بڕيارێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌و باره‌يه‌وه.
هاوكات كۆمارى ئيسلامى ئێران له ناوچه‌كه به يه‌كێكى ديكه له پشتيوانه سه‌ره‌كييه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د داده‌نرێت.