کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاوپه‌يمانان مۆڵگه‌كانى داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
فڕۆكه جه‌نگييه‌كان هاوپه‌يمانان 12 هێرشى ئاسمانيان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ئه‌نجامدا.
K24 – ھەولێر
فڕۆكه جه‌نگييه‌كان هاوپه‌يمانان 12 هێرشى ئاسمانيان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ئه‌نجامدا.
ھێزەكانی ھاوپەیمانان، لە بەیاننامەیەكدا بڵاويانكردووه‌ته‌وه: "لە ماوەی 24 كاتژمێرى رابردوودا، چەندان ھێرشمان بۆ سەر پێگەكانی داعش لە بەغدادیە، بێجی ، حەدیسە، كەسكی موسڵ، روممادی و شەنگال ئەنجامداوە".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: "لەھێرشەكدا چەندان یەكە و شوێنی شەڕكردنی داعش و تێكشكانی چەند ئۆتۆمبێلێك كراونەتە ئامانج".
ھێزی ھاوپەیمانان لە مانگی ئابی 2014ھێرشی ئاسمانیان بۆسەر چەكدارانی داعش لە عێراق دەست پێ كرد، تاوه‌كوو ئێستاش بەردەوامە.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.