کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مساڵ بۆ جارى دووه‌م هه‌ڵبژاردن له يۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
زياتر له 10 مليۆن ده‌نگده‌رى يۆنان، له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، روو له بنكه‌كانى ده‌نگدان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دووه‌مين هه‌ڵبژاردنى گشتييه له يۆنان له ساڵى 2015، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌لێكسس تسيبراس، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان له 20ى ئابى ئه‌مساڵدا، ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، كاتژمێر 6ى به‌يانى، بنكه‌كانى ده‌نگدان، له يۆنان به رووى ده‌نگده‌راندا كرايه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگده‌ران، له دووه‌مين پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له وڵاته‌كه‌دا، ده‌نگبده‌ن.
پارتى "سيرزا"، كه پارتێكى چه‌پى توندڕه‌وه، له هه‌ڵبژاردنى پێشوو، توانى زۆرينه‌ى ده‌نگه‌كان مسۆگه‌ر بكات و پۆستى سه‌رۆكى وه‌زيرانى يۆنان وه‌ربگرێت.
به‌ڵام، ئه‌لێكسس تسيبراس، سه‌رۆكى وه‌زيرانى يۆنان، كه له پارتى "سيريزا"يه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ده‌نگدانى نوێنه‌رانى په‌رله‌مانى يۆنان، شكستى هێنا، له 20ى ئابى 2015، ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه.
ديارترين ركابه‌رى پارتى سيريزاش، پارتى ديموكراتى نوێيه، به سه‌رۆكايه‌تى "ڤانگيليس مايماراكيس"، كه له ساڵى 2015دا، ته‌نها دوو مانگ له پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌دا بوو.
به گوێره‌ى دوايين راپرسيش له يۆنان، پێشبينى ده‌كرێت، پارتى تيريزاى چه‌پڕه‌و، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.