هيومان رايتس وۆچ: ميليشيا شيعييه‌‌كان تاوانى جه‌نگيان ئه‌نجامداوه‌

رێكخراوی" ھیومان ڕایتس وۆچ" له‌ راپۆرتێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌: "ملیشیا شیعەكان تاوانی جەنگیان لە تكریت ئەنجامداوە".

هيومان رايتس وۆچ: ميليشيا شيعييه‌‌كان تاوانى جه‌نگيان ئه‌نجامداوه‌
هيومان رايتس وۆچ: ميليشيا شيعييه‌‌كان تاوانى جه‌نگيان ئه‌نجامداوه‌

K24 – ھەولێر

رێكخراوی" ھیومان ڕایتس وۆچ" له‌ راپۆرتێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌: "ملیشیا شیعەكان تاوانی جەنگیان لە تكریت ئەنجامداوە".

لە دواین راپۆرتی رێكخراوی ھیومان رایتس وۆچ، بۆ مافی مرۆڤ هاتووه‌: "ميلیشیا شیعييەكان بە ئەنقەست سەدان خانوو و فرۆشگاى ھاووڵاتیانیان رووخاندووه‌، ئه‌مه‌ لە كاتێك دابووە چەكدارانی داعش لە ناوچەكە كشاونەتەوە".

جۆی ستۆرك، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئەو رێكخراوە، لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: "پێویستە لێكۆڵینەوە لە بەرپرسەكان بكرێت، نابێت لە ناوچەكانی عێراق تۆڵە سەندنەوە ببینرێت".

راپۆرتەكە لە 60 لاپەڕە پێكھاتووە، بە بەڵگە و وێنەی مانگی دەستكردەوە، تاوانی بە ئەنقەستی خانوو موڵكەكانی ھاووڵاتیان لە شاری تكریت نیشان دەدات.