کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
75 چه‌كدارى راهێنراو له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سووريا
75 چه‌كدارى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، كه له‌لايه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، راهێنراون، له رێگاى توركياوه گه‌يشتنه نێو خاكى سووريا.
K24 – هه‌ولێر
75 چه‌كدارى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، كه له‌لايه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، راهێنراون، له رێگاى توركياوه گه‌يشتنه نێو خاكى سووريا.
ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز بڵاوكردووه‌ته‌وه، روانگاى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، رۆژى هه‌ينى، 75 چه‌كدارى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، كه له‌لايه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مريكا و وڵاتانى ئه‌ندام، له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى داعش، راهێنراون، گه‌يشتنه نێو خاكى سووريا.
رامى عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكى روانگاى سووريا، بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، كه 75 چه‌كداره راهێنراو، به 12 كاميۆنى سه‌ربازى، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييان، رۆژى هه‌ينى، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سووريا.
جه‌نه‌ڕاڵێكى سوپاى ئه‌مريكا، رۆژى چوار شه‌ممه، به كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى راگه‌ياندووه، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، له‌لايه‌ن هاوپه‌يمانانه‌وه، تا ئێستا ته‌نيا چوار بۆ پێنج چه‌كدارى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، مه‌شق و راهێنانييان پێكراوه.
له مانگى 5ى 2015دا، سوپاى ئه‌مه‌ريكا، به‌رنامه‌يه‌ك بۆ راهێنانى چه‌كدارانى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا راگه‌ياند، بۆ ئه‌وه‌ى ساڵانه 5400 چه‌كدار، له‌لايه‌ن سوپاى ئه‌مريكا و وڵاتانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازييان پێ بكرێت و ره‌وانه‌ى سووريا بكرێنه‌وه.