کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى ره‌تيده‌كاته‌وه ماڵى باڵيۆزى عومانى بۆردومان كردبێت
هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه، ره‌تيده‌كاته‌وه، شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى باڵيۆزى عومانى له سه‌نعاى پايته‌ختى يه‌مه‌ن، بۆردومان كردبێت.
K24 – هه‌ولێر
هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه، ره‌تيده‌كاته‌وه، شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى باڵيۆزى عومانى له سه‌نعاى پايته‌ختى يه‌مه‌ن، بۆردومان كردبێت.
ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز"، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (20.9.2015)، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عومان، بانگهێشتى باڵيۆزى سعووديه‌ى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى په‌يامى ناڕه‌زايى عومان به وڵاته‌كه‌ى بگه‌يه‌نێت، له به‌رانبه‌ر بۆردومانكردنى شوێنى مانه‌وه‌ى باڵيۆزى عومان، له‌لايه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، له سه‌نعاى پايته‌ختى يه‌مه‌ن.
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له‌زارى عه‌ميد ئه‌حمه‌د عه‌سيرى، گوته‌بێژى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى گواستوويه‌ته‌وه، رۆژى يه‌كشه‌ممه، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى يهمهنييان بۆردومان كردووه، نه‌ك ماڵى باڵيۆزى عومان.
عه‌سيرى گوتيشى، باڵه‌خانه بۆردومانكراوه‌كه، بووه‌ته بنكه‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى حووسييه‌كان، كه هاوپه‌يمانى ئێرانن و ئێستا ده‌ستييان به‌سه‌ر سه‌نعاى پايته‌خت و رووبه‌رێكى زۆرى خاكى يه‌مه‌ندا گرتووه.
عه‌سيرى به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى پێشوازى له بڕيارى ده‌ستپێكردنى لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات، ئاماژه‌شى به‌وه كرد، ره‌نگه ماڵى باڵيۆزى عومان، به بۆمبى "مۆرته‌ر"، له‌لايه‌ن حوسييهكانهوه بۆردومان كرابێت.
گوتيشى: "مرۆڤ له‌يه‌كه‌م ساته‌وه، ده‌توانێت بۆردومانى فڕۆكه‌ى جه‌نگى و گولـله هاوه‌ن، له‌يه‌ك جيابكاته‌وه".
عومان له‌نێو شه‌ش وڵاتى ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداو، له به‌رانبه‌ر قه‌يرانى يه‌مه‌ن، خۆى بهبێلايهنى هێشتووه‌ته‌وه، پێشووتريش، به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ميواندارى چه‌ندين گه‌ڕى دانيشتن و گفتوگۆكانى كردووه له نێوان حكومه‌تى يه‌مه‌ن به سه‌رۆكايه‌تى عه‌بد ره‌به هادى مه‌سنوور و حوسييه‌كان.
به‌مدواييانه، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، بۆردومانييان بۆ سهرناوچهكانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حوسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، چڕتر كردووه‌ته‌وه و هێزى زهمينييشان له‌سه‌ر سنوور و هه‌ندێك ناوچه‌ى يه‌مه‌ن جێگيركردووه.