سۆفييه‌كانى ته‌ريقه‌تى بورهان به‌م شێوه‌يه‌ خوداپه‌رستى ده‌كه‌ن

لە ژوورێکی ساکاری ناوچەیەکی ئارام, لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، چەند سۆفییەکی تەریقەتی بورهانی بە شێوازی تایبەتی خۆیان خوداپەرستی دەکەن و دامەزراندنی ئه‌و ته‌ريقه‌ته‌ش بۆ حەوت سەدە لەمەوبەر دەگەڕێننەوە.

سۆفييه‌كانى ته‌ريقه‌تى بورهان به‌م شێوه‌يه‌ خوداپه‌رستى ده‌كه‌ن
سۆفييه‌كانى ته‌ريقه‌تى بورهان به‌م شێوه‌يه‌ خوداپه‌رستى ده‌كه‌ن

K24 – ھەولێر

لە ژوورێکی ساکاری ناوچەیەکی ئارام, لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، چەند سۆفییەکی تەریقەتی بورهانی بە شێوازی تایبەتی خۆیان خوداپەرستی دەکەن و دامەزراندنی ئه‌و ته‌ريقه‌ته‌ش بۆ حەوت سەدە لەمەوبەر دەگەڕێننەوە.

گراسی، لە تەمەنی 40 ساڵیدا لە مەسیحییەكی پارێزگارەوە ھەڵدەگڕیتەوه‌ سەر ئیسلام و سۆفیگەرایی ھەڵدەبژێرێت، بە گوتەی خۆی، ئەو ئایینە نوێیە وەڵامی پرسیارە رۆ‌حانییەکانی ئەویان دایەوە، كە لە كاتۆلیزم بەدوایان دەگەڕا.

پاش ماوەیەك، خێزانەکەی گراسیش، ماریا گرازیا لوچێسی، پێشووتر چالاكوانی مافی ژنان بوو، دەبيتە سۆفی و پەیوەندییەکەشیان ئاوێتەی پەیوەندییە رۆ‌حانییەکەیان دەكەن.

کۆمەڵێک سۆفی تەریقەتی بورهانی، بە تاک و کۆمەڵ و بە شێوازێکی جیاواز خوداپەرستی دەکەن، ئەوان بە چەپڵە و سروودی تایبەت نەریتە سۆفیگەراییەکەی خۆیان، بۆ نزیکبوونەوە لە خودا، بەردەوامی پێدەدەن.

فرانکۆ گراسی، سۆفیێكی ئیتاڵییە، لە ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بەم کۆمەڵەیەوە کردووە و لە کۆنترین ئەندامەکانیشە لە ژیاندا مابێت.

گراسی، نەریتە تایبەتەكانی تەریقەتەكەیان روون دەکاتەوە: "رستەکان بە رێژەی پیرۆز و دیاریکراو دووبارە دەبنەوە، مامۆستاکە چەندیێتی و چۆنییەتی دووبارەبوونەوەکانمان پێ دەڵێت، دواتر هەموو رۆژانی یەکشەممە بە کۆمەڵ کۆدەبینەوەو نەریتەکان بە سروود وەک زکر دەڵێینەوە".

سۆفییەكان بەسەر دوو دەستەی تەریب و بەدوای یەک دابەش بوون، لە ریزی پێشەوە، سۆفییەكان بە دەنگ بەشدارن و لە نزیک ئەوانیشەوە دەستەیەک، بە چەپڵە لێدان، ئاواز و مۆسیقا دروست دەکەن بە بێ ئەوەی هیچ ئامێرێکی مۆسیقی هەبێ، لە هێڵی دواتریشەوە، کۆڕس و سروود خوێندنەوەو زکر هەن.

رێکخەرانی تەریقەتی بورهانییە، لە سەرەتاوە تا ئێستا لە لایەن کەسانی ميسری یان سوودانی سەرپەرشتی کراو، ئەو تەریقەتە لە ساڵی ١٩٠٠ لەلایەن شێخ "مەولانا مه‌حەمەد عوسمان عەبدۆ بوررهانی" نوێکراوەتەوە، لەو سەردەمیشەوە، رۆژانە سۆفییەکان، دوای نوێکردنەوەی نەریت و زکرەکانیان، لە دەوروبەری یەکتری کۆدەبنەوەو پشوو دەدەن و دەست دەکەن به‌ خواردنی خۆراكی رۆژھەڵاتی و پیتزا، بە قسەی ئەوان، ئەمەیە جیهانی بوونی راستەقینە.