کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حووسييه‌كان 6 بارمته‌ى بيانى ئازاد ده‌كه‌ن
چه‌كداره حووسييه‌كان، شه‌ش بارمته‌ى بيانييان ئازاد كرد، كه زياتر له شه‌ش مانگه دهستيگيرى كردوون.
K24 – هه‌ولێر
چه‌كداره حووسييه‌كان، شه‌ش بارمته‌ى بيانييان ئازاد كرد، كه زياتر له شه‌ش مانگه دهستيگيرى كردوون.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (20.9.2015)، فڕۆكه‌يه‌كى عومانى، له‌گه‌ڵ شاندى دانوستانكارى حووسيهكان و كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يى گشتى، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، 6 بارمته‌ى بيانيشى گهيانده مه‌سقه‌تى پايته‌خت.
ئه‌و شه‌ش بارمته بيانييه، زياتر له شه‌ش مانگه له‌لايه‌ن حوسييهكانهوه ده‌ستگيركراون، كه سێيان ئهمهريكايى، 2 سعووديايى و يه‌كێكيان بريتانييه.
وا بڕياره به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، گفتوگۆى ئاشتى له‌نێوان حكومه‌تى يه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ حوسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، له مه‌سقه‌تى پايته‌ختى عومان، به‌ڕێوه‌بچێت.