به‌ ده‌يان چه‌كدارى داعش كوژران

به‌رپرسانى سوپاى عێراق رايانگه‌ياند، له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى جياواز، ده‌يان چه‌كدارى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى داعش كوژراون.

به‌ ده‌يان چه‌كدارى داعش كوژران
به‌ ده‌يان چه‌كدارى داعش كوژران

K24 – هه‌ولێر

به‌رپرسانى سوپاى عێراق رايانگه‌ياند، له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى جياواز، ده‌يان چه‌كدارى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى داعش كوژراون.

ته‌له‌فزيۆنى "ئه‌لعێراقييه‌"ى سه‌ر به‌ حكومه‌ت بڵاويكرده‌وه‌، سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ سوپاى عێراق، كوژرانى 30 چه‌كدارى داعشى راگه‌ياند.

گوتيشى، به‌هۆى بۆردومانكردنى گه‌ڕه‌كى جه‌وه‌لانى ناوه‌ڕاستى فه‌لووجه‌، له‌ پارێزگاى ئه‌نبار، ئه‌و 30 چه‌كداره‌ كوژراون.

له‌لايه‌كى ديكه‌وه‌، عه‌لى ئيبراهيم ده‌بعون، به‌رپرسى پرۆسه‌ى جه‌زيره‌و باديه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، گوتى: "به‌هۆى بۆردومانكردنى فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى عێراق و هاوپيه‌امنى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌يان چه‌كدارى داعش، له‌ ئه‌نبار كوژران".

 روونيشى كرده‌وه‌، بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر داعش، له‌ ناوچه‌ى زاوييه‌، له‌ قه‌زاى حه‌ديسه‌ چڕتر بوونه‌وه‌ته‌وه‌، به‌هۆيه‌وه‌ 8 تيرۆريست كوژراون و ده‌يانى ديكه‌ش برينداربوونه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ راشيگه‌ياند، فرۆكه‌ جه‌نگييه‌كان عێرق، كاروانێكى چه‌كدارانى داعشييان له‌ دۆڵى حۆران، له‌ رۆژئاواى حه‌ديسه‌ بۆردومان كردووه‌و 10 چه‌كدارى لێ كوشتوون، كه‌ چوارييان قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان بوون.

له‌ پارێزگاى موسڵيش، ته‌رمى 21 چه‌كدارى داعش گه‌يه‌نرانه‌ پزيشكى دادى پارێزگاكه‌، كه‌ به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه‌، كوژراون.