کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ره‌خنه له چاكسازييه‌كانى عه‌بادى ده‌گيرێ
سه‌ره‌ڕاى ره‌خنه‌گرتن له‌لايه‌ن سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به پرۆژه چاكسازييه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، كه‌سانى ئه‌كاديمى له‌ناوه‌نده زانستييهكانيش ره‌خنه له‌و چاكسازيانه ده‌گرن.
K24 – ھەولێر
سه‌ره‌ڕاى ره‌خنه‌گرتن له‌لايه‌ن سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به پرۆژه چاكسازييه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، كه‌سانى ئه‌كاديمى له‌ناوه‌نده زانستييهكانيش ره‌خنه له‌و چاكسازيانه ده‌گرن.
چاكسازييه‌كانى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌ستى پێ كرد، له دواين ههنگاويشيدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ندێك وه‌زاره‌ت و يه‌كخستنى هه‌ندێكى ديكه‌يان و لادانى هه‌ندێك له به‌رێوه‌به‌رى گشتى وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌ى دۆسيه‌ى گه‌نده‌ڵكاره‌كان بوو.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و چاكسازيانه، حه‌يده‌ر عه‌بادى، رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌يه‌كى زۆر بوويه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ره‌خنه‌كانى سياسهتمهدارانى هه‌رێمى كوردستان، كه‌سانى ناوه‌نده ئه‌كاديمى و زانستييهكانيش ره‌خنه‌ى تايبه‌ت به‌خۆيان سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه چاكسازيانه هه‌يه.
د.شێرزاد نەجار، مامۆستایەكی زانكۆی سهڵاحهددينه لە ھەولێر، به (K24) گوت: "پێویستە ھاوشانی بەغدا ھەولێریش پرۆژەیەكی چاكسازی ھەبێت بۆ چاكسازیەكەی عەبادی لە بەغدا".
گوتيشى: "ھەنگاوە چاكسازیەكانی عەبادی، سەرەڕای تانە لێدان و رەخنە گرتن لەلایەن بەشێك لە سیاسيیەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان، كه‌سايه‌تييه ئهكاديمييهكانيش پێيان وايه، پرۆژەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێويست بوو پێشوه‌خته توێژينه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر بكرابوايه".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، د.نەژدەت ئاكرەیی، مامؤستاى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين له هه‌ولێر، ده‌ڵێت: "لەگەل راگەیاندنی ھەنگاوەكانى چاكسازىيهكانى سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان رەخنەی لە عەبادی گرت كە لەپرۆژه چاكسازييهكاندا، رەچاوى پۆست و پشكەكانی كورد‌و نەتەوەكانی عێراق نەكراوە".
دەشلێت: "دەبێت ئەو هه‌نگاوانه لە چوارچێوەی دەستووردا بێت و رێكبخرێت".
له 9ى ئابى مانگى رابردوودا، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵى له داموده‌زگه حكومييه‌كانى عێراق و باشتركردنى بارودۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتيان، چه‌ندان پرۆژه چاكسازى ده‌ركرد.