کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بۆ وەڵامدانەوەی چوار لایەنەكە پارتی ئامادەكاری دەكات
به‌مه‌به‌ستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى دوو پێشنيازه‌كه‌ى هه‌ر چوار لايه‌نه‌كانى "گۆڕان، يه‌كێتى، يه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ" مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا.
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى دوو پێشنيازه‌كه‌ى هه‌ر چوار لايه‌نه‌كانى "گۆڕان، يه‌كێتى، يه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ" مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا.
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ(20.9.2015) كاتژمێر 11ى پێش نيوه‌ڕۆ، مه‌كته‌بى سياسى پارتىى ديموكراتى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به ئه‌ندامه‌كانى خۆى كرد، بۆ ئه‌وه‌ى پێشنيازى چوار لايه‌نه‌كه گۆڕان، يه‌كێتى، يه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، هه‌ڵسه‌نگێنن بۆچوونى خۆيان له‌و باره‌يه‌وه بخه‌نه‌ڕوو.
ماڵپه‌ڕى فه‌رمی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان، بڵاويكردووه‌ته‌وه: "پێشنیازی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان تاوتوو ده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌درێت وه‌ڵامی پێشنیازی چوار لایەنەکە بدرێته‌وه" .
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، سەعدی پیرە، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان راگەیاندووە: "پێشنیاری چوار لایەنەكە، گوزارشتە لە رای ئەوان بەڵام لە ئەگەری قهبوڵنهكرانى لەلایەن پارتیەوە، دەكرێ گفتوگۆی زیاتر لەسەر خاڵە ناكۆكەكان بكرێت".
پێشتر لە کۆبوونەوەی حەوتەمی پێنج لایەنەكه كه رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو (13.9.2015) لەشاری ھەولێر بەڕێوەچوو, تێيدا پارتی سێ پێشنیازی لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمى كوردستان و شێوازی ھەڵبژاردن و بەرپرسیارێتی سەرۆکی ھەرێم لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان دا به‌چوار لايه‌نه‌كه.
فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لەدوای کۆبوونەوەی حه‌وته‌مى پێنج لایەنەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لایەنەکان تاوتوێی پێشنیازەکان دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت".
لە كۆبوونەوەی هه‌شته‌مى پێنج لايه‌نه‌كه، ھەرچوار لایەن "گۆڕان و يه‌كێتى و یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی". دوو پێشنيازيان خستووه‌ته به‌رده‌م پارتى ديموكراتى كوردستان كه بريتين له:
پێشنیاری یەكەم: ئەگەر سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان لەنێو پەرلەمان ھەڵبژێردرێ، دەسەڵاتەكانی وەكو خۆی دەمێننەوە.
پێشنیاری دووەم: ئەگەر سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان لەنێو خەڵك ھەڵبژێردرێ، دەسەڵاتەكانی كەم دەبنەوە.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
نزیکەی سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمى كوردستان کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
بڕیارە لە شەشی مانگی داھاتوو نۆیەمین كۆبوونەوەی پێنج لايه‌نه‌كه لە نێوان پارتی، گۆران، یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ، لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێم ئەنجام بدرێت.