کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
"لابردنى عه‌بادى عێراق ده‌خاته تونێلێكى تاريكهوه"
ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، داواى لادانى سه‌رۆك وه‌زيران، ئه‌نجامى نه‌رێنى بۆ سه‌ر وڵات ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، داواى لادانى سه‌رۆك وه‌زيران، ئه‌نجامى نه‌رێنى بۆ سه‌ر وڵات ده‌بێت.
به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (K24) كه‌وتووه، ده‌ڵێت: "بانگه‌وازى لابردنى سه‌رۆك وه‌زيران، كه به‌م دواييانه روو له زيادبوونه، ئه‌نجامى نه‌رێنى له‌سه‌ر وڵات ده‌بێت و ده‌مانباته تونێلێكى تاريك، بۆ ئه‌وه‌ى دوژمنانى عێراق پرۆژه‌كانى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن".
له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا هاتووه، "با هه‌موو لايه‌ك بزانن، وه‌ك له دهستووريشدا هاتووه، ئه‌م حكومه‌ته، نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو لايه‌ك ده‌كات، هه‌ر شكستێكى حكومه‌تيش، هه‌موو لايه‌نه‌كان لێى به‌رپرس ده‌بن".
ئه‌عره‌جى له به‌ياننامه‌كه‌دا ده‌شڵێت: "ده‌بێت به‌رپرسيارێتى، بهرپرسارێتييهكى هاوبه‌ش بێت، به‌و شێوه‌شه كه‌س ناتوانێت لێى رابكات".
به‌ها ئه‌عره‌جى له به‌ياننامه‌كه‌دا، روونى كردووه‌ته‌وه: "راگه‌ياندنى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه، به سه‌ره‌تاى پرۆژه‌ى رزگاركردنى وڵات داده‌نرێت، كه پێويسته هه‌موو لايه‌نه‌كان هاوكارى بكه‌ن و له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه ئارامبگرن، چونكه رێگاى به‌رده‌مى چاكسازى رێگايه‌كى ئاسان نييه".
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌ركى عه‌بادى راگه‌ياندنى هه‌نگاوى چاكسازييه، كه به هه‌نگاوێكى بوێر داده‌نێرن، به‌رپرسيارێتى جێبه‌جێكردنه‌كه‌ش، له ئه‌ستۆى هه‌موو لايهكدايه، بۆيه هه‌ر بانگه‌وازێك بۆ لابردنى سه‌رۆك وه‌زيران، له باربردنى پرۆژه‌ى چاكسازييه".