کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داواى ده‌كرێت عه‌بادى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه
سه‌رۆكى فراكسيۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داوا ده‌كات حه‌يده‌رى عه‌بادى واز له پۆسته حزبييهكهى بهێنێت.
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى فراكسيۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داوا ده‌كات حه‌يده‌رى عه‌بادى واز له پۆسته حزبييهكهى بهێنێت.
هۆشيار عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكى فراكسيۆنى گۆڕان، رايگه‌ياند، پێويسته عه‌بادى ده‌ست له پۆسته حزبييهكان هه‌ڵبگرێت، بۆ ئه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى خۆى له‌سه‌ر رێگاى پرۆسه چاكسازييه‌كان زامنبكات.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌يه‌ك، كه نووسينگهى راگه‌ياندنى فراكسيۆن بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "به گوێره‌ى توانا پشتيوانى ئه‌و چاكسازييهكانه ده‌كه‌ين، كه عه‌بادى ده‌ستيپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن و ره‌زامه‌ندى جه‌ماوه‌ر و مه‌رجه‌عييه‌ت به‌ده‌ستبهێنێت، هيواداريشين كه عه‌بادى سوور بێت، له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له سياسه‌تێكى جياواز، له سياسه‌تى حكومه‌ته‌كانى پێشووترى عێراق".
له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا، سه‌رۆكى فراكسيۆنى گۆڕان ده‌شڵێت: "له رابردوودا هه‌ر كه‌سێك پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى وه‌رگرتبێت، هه‌وڵى داوه پێگه‌و پايهى له ناو حزبه‌كه‌يدا به‌هێزبكات، ئێمه پێشنياز ده‌كه‌ين، عه‌بادى به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه له رابردوو روويداوه، واز له پۆسته حزبييهكهى بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى سه‌رنجى له‌سه‌ر گه‌ل بێت، ئه‌گه‌ر گه‌ل ئينتيماى بۆ سه‌رۆك وه‌زيران هه‌بێت، ئه‌وا سه‌رۆك وه‌زيران هيچ پێويستى به ئينتيماى حزبه‌كه‌ى خۆى نابێت".
هۆشيار عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: "ئێمه ده‌زانين هه‌ر كه‌سێك ببێته سه‌رۆك وه‌زيران، ناچار نييه واز له حزبه‌كه‌ى بهێنێت، به‌ڵام عێراقييه‌كان له ناوهێنانى حزبى ده‌سه‌ڵاتدار بێزاربوونه، پۆسته‌كه‌ى عه‌باديش پۆستێكى هه‌ستياره، بوونى حزبى ده‌عوه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن، له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ مێژووى حزبى ده‌عوه، به‌ڵام بوونێكى به‌هێز و زاڵه".
سه‌رۆكى فراكسيۆنى گۆڕان جه‌ختيش له‌سه‌ر پابه‌ندى بوونى عه‌بادى به ده‌ستووره‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێويسته عه‌بادى پابه‌ندى ده‌ستوور بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بيسه‌لمێنێت كه پابه‌ندبووه به‌و ده‌ستووره، ده‌بێت ده‌ست له ره‌گه‌زنامه بريتانييهكهى هه‌ڵبگرێت، پێويستيشه چاكسازييه‌كانى له‌نێو چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه‌كان ده‌وڵه‌ت بێت، هه‌روه‌ها واز له‌و بيرۆكه بهێنێت كه پێى وابێت سه‌ركرده‌ى هه‌ڵوێسته، ياخود رزگاركه‌رى عێراقه، بۆيه پێويسته چه‌مكى ده‌وڵه‌ت وه‌ك ده‌وڵه‌ت سه‌ير بكات نه‌ك وه‌ك كه‌سێك، ئه‌وه‌ى كه بڕيار ده‌دات، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانه نه‌ك عه‌بادى به ته‌نيا".
له باره‌ى پێشتگوێخستنى رۆڵى ده‌سه‌ڵاتى ياسادانانهوه ده‌ڵێت: "له رابردوودا هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ پشتگوێخستن و په‌راوێزخستن و دژايه‌تيكردنى ده‌سه‌ڵاتى ياسادانان، جياواز له‌و هه‌وڵانه، پێويسته له‌سه‌ر عه‌بادى رێز له په‌رله‌مان بگرێت و په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵدا به‌هێزبكات و بۆ چاره‌سه‌رى زۆرينه‌ى پرسه‌كان، بۆ راى په‌رله‌مان بگه‌رێته‌وه، له‌و رێگايه‌وه عه‌بادى ده‌توانێت سياسه‌تى حكومه‌ته‌كه‌ى به پێچه‌وانه‌ى حكومه‌ته‌كانى پێشووتر بێت و زامنى مانه‌وه‌ى خۆى له‌سه‌ر رێچكه‌ى چاكسازييه‌كان بكات".