کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
13 په‌نابه‌ر له كه‌ناراوه‌كانى توركيا گيانييان له‌ده‌ستدا
به‌هۆى پێكدانانى به‌له‌مێكى په‌نابه‌ران به كه‌شتييه‌ك، كه ده‌يانه‌ويست بگه‌نه سنووره ئاوييه‌كانى يۆنان، 13 په‌نابه‌ر گيانييان له‌ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆى پێكدانانى به‌له‌مێكى په‌نابه‌ران به كه‌شتييه‌ك، كه ده‌يانه‌ويست بگه‌نه سنووره ئاوييه‌كانى يۆنان، 13 په‌نابه‌ر گيانييان له‌ده‌ستدا.
ئاژانسى هه‌واڵى دۆگان، بڵاويكره‌وه، ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه، 13 په‌نابه‌ر له كه‌ناراوه‌كانى توركيا، گيانييان له‌ده‌ستداوه، كه چوارييان منداڵن، له‌كاتێكدا ويستوويانه سنووره ئاوييه‌كانى نێوان توركيا به‌ره‌و يۆنان، ببڕن.
به‌له‌مه‌كه 41 په‌نابه‌رى هه‌ڵگرتووه‌و له باكوورى رۆژئاواى توركيا، له كه‌نارى كاناكالى، له‌گه‌ڵ كه‌شتييه‌ك به‌ر يه‌ك كه‌وتوون، تا ئێستا 20 كه‌س رزگار كراون و به لايه‌نى كه‌مه‌وه 10 كه‌سى ديكه تا ئێستا ، بێ سه‌روشوێنن.
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه، تا ئێستا ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه ئاشكرا نه‌كراون.
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له پاسه‌وانى كه‌ناره‌كانى يۆنان، رايگه‌ياند، ئه‌مه به دووه‌م رووداو داده‌نرێت له يه‌ك رۆژدا، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى، كه ئێستا سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به‌دواى 26 په‌نابه‌ر، دواى ئه‌وه‌ى به‌له‌مه‌كه‌يان له نزيك كه‌ناراوه‌كانى دوورگه‌ى ليسبۆس، نقومبووه، ژماره‌يه‌كييان بێ سه‌روشوێنن.
به‌هۆى زيادبوونى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فريقيا، شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى په‌نابه‌ران، رووى له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه، به شێوه‌يه‌ك وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپاى ناچار كردووه، به دواى چاره‌سه‌ر به په‌له و گونجاو‌دا بگه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌و قه‌يرانه گه‌وره مرۆييه ببنه‌وه.