کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم گه‌يشته تاران
به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمييه‌كه‌ى نێوان ئێران وڵاتانى(5+1)، سه‌رۆكى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى به‌سه‌ردانێك گه‌يشته تاران.
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمييه‌كه‌ى نێوان ئێران وڵاتانى(5+1)، سه‌رۆكى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى به‌سه‌ردانێك گه‌يشته تاران.
سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه(20.9.2015) بێھروز كەمال وەند، گوتەبێژی ناوەندی وزەی ئەتۆمی ئێران، رايگه‌ياند، یوكیا ئامانۆ، سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
ئامانۆ بڕياره له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانى ئه‌و وڵاته كۆبێته‌وه به ئامانجى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران و وڵاتانى (5+1).
به‌ڵام هه‌ردوێنى ئاژانسى هه‌واڵى "ئەسیۆشەیت پرێس" رایگەیاندبوو كە سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ قسەكردن لەگەڵ زانایانی ئەتۆمی ئێران دەچێتە تاران، بەرپرسانی ئێرانیش ئەو ھەواڵە رەتدەكەنەوە و دەڵێن: "سەردانی ئامانۆ تەنیا بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەیانە".
له 14 ته‌موزی 2015، ئێران و وڵاتانی (5+1) گه‌یشتنه رێككه‌وتنی چه‌كی ناوه‌كی، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه، ئێران ده‌ست له‌به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی ناوه‌كی هه‌ڵده‌گرێ و له‌به‌رامبه‌ریشدا سزای ئابووریه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ.