کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یۆنان.. پارتى دیموكراتی نوێ دان به شكستى خۆیدا ده‌نێت
له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مڕۆى يۆنان، پارتى ديموكراتى نوێى يۆنانى، كه پارتێكى راستڕه‌وه، دان به شكستى خۆي‌دا ده‌نێت.
K24 – هه‌ولێر
له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مڕۆى يۆنان، پارتى ديموكراتى نوێى يۆنانى، كه پارتێكى راستڕه‌وه، دان به شكستى خۆي‌دا ده‌نێت.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (20.9.2015)، بۆ دووه‌مجار، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له يۆنان به‌ڕێوه‌چوو، پارتى ديموكراتى نوێى يۆنانى، كه پارتێكى پارێزگاره و ڤانگيليس مايماراكيس، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى يۆنان سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، به ره‌سمى شكستى خۆى له هه‌ڵبژاردنه‌كه راگه‌ياند، له به‌رامبه‌ر پارتى سيريزاى چه‌پڕه‌و.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى يۆنان، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه پارتى سيريزا 35%، پارتى ديموكراتى نوێ 28% و پارته‌كانى ديكه‌يش، 21%ى دهنگهكانييان به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌نجامه، ناگاته زۆرينه‌ى ره‌ها بۆ پارتى سيريزاى چه‌پڕه‌و، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌لێكسس تسيبراس، بۆيه پارته‌كه‌ى پێويستى به هاوپه‌يمانێك ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى يۆنان، پێكبهێنێت.
هه‌رچه‌نده پێشووتر، پارتى سيريزا، به‌هۆى رێكه‌وتنى دارايى له‌گه‌ڵ قهرزدهرهكانى يۆنان، جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌رێكى زۆرى له‌ده‌ستدا، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مڕۆ، توانى زۆرينه‌ى ده‌نگه‌كان مسۆگه‌ر بكات.
ڤانگيليس مايماراكيس، سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى نوێ، رايگه‌ياند: "ئه‌نجامه كۆتاييه‌كان هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه پارتى سيريزا، سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌و سه‌رۆكى پارته‌كه‌ش له سه‌رووى ريزبهنديدايه".
مايماراكس، گوتيشى: "من لێره‌دا پيرۆزبايى لێده‌كه‌م و داواشى لێده‌كه‌م، حكومه‌تێك پێكبهێنێت له ئاست چاوه‌ڕوانى و ره‌وشه‌كه‌دا بێت".
"ئهلٍێكسيس تسيبراس"، سه‌رۆكى پارتى سيريزاى چه‌پڕه‌و، له چاوپێكه‌وتنه‌كانيدا، له‌گه‌ڵ ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كان، رايگه‌ياندووه، كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى يۆنان، له‌سه‌رووى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى حزبهكهيهتى.
راشيگه‌ياندووه، كه ئه‌گه‌ر پلانى سێ ساڵه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌رزه‌كانى يۆنان چاره‌سه‌ر نه‌كرا، يۆنان ناوچه‌ى يۆرۆ جێده‌هێڵێت.